ئەگەر لالەزار لە هەولێر بواییە

ئەگەر لالەزار لە هەولێر بواییە
رەیان کلدانی و لاهور شێخ جەنگی
ڕۆژنامەنووس هانا چۆمان لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک دەنووسێت:
ئەمڕۆ سێ مانگ تێپەڕی بەسەر جینۆسایدی لالەزار، لە مێژووی کورد هەرگیز بیرناچێتەوە، بە وێنە وڤیدیۆ تۆمارکراوە، کەس ناتوانێت نە حاشای لێبکات نە بیشارێتەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەگەر لالەزار لە هەولێر بواییە چی دەبوو؟
هێرشەکەی لالەزار لەناوەندی شاری سلێمانی روویدا، هیچ کەسێک لە چالاکوان، نوسەر، ناڕازی، ئۆپۆزیسیۆن، خۆپیشاندەر، دەستەی سەرپەرشتیاری فڵان و فیسار، واتا ئێمە بەگشتی نەمانوێرا نەک قسەی لەسەر بکەین، بەڵکو لایکی پۆستەکانی تایبەت بەو کارەساتە بکەین.
ئەگەر لە هەولێر بواییە، مەسرور بارزانی ئەو کارەی کردبا، ئێمە بەناوی برایەتی و شەڕی براکوژی، دیواری مرۆییمان بەدەوری لالەزار دروست دەکرد، نوسەرەکانمان بەیاننامەیان دەبوو، چالاکوانانمان کەمپەینیان رادەگەیاند و واژۆمان کۆدەکردەوە، داوای داداگاییکردنی مەسرور بارزانیمان دەکرد
هاشتاگی (مەسرور بارزانی بکوژە) راماندەگەیاند، لەهەموو کۆنفرانسە رۆژنامەڤانیاکان پرسیارمان لە مەسرور بارزانی دەکرد ، بۆچی هێرشت کردە سەر لالەزار و هێزی حکومەتت کردە میلیشیا، هاوارمان دەکرد هێزە حیزبییەکانی پارتی میلیشان و بەقسەی حیزب برای خۆیان دەکوژن
ئینجا، لە ئەوروپا و ئەمریکا، سکاڵامان لەسەر مەسرور بارزانی تۆمار دەکرد، هەر کونسوڵ و باڵیۆزێکمان بینیبواییە، دەمانپرسی، بۆچوونت چیە لەسەر هێرشی هێزەکانی پارتی بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆسەر لالەزار؟
ئینجا دەچووینە بەغدا و لە دادگای فیدراڵی سکاڵامان لەسەر مەسرور بارزانی تۆمار دەکرد، لە پەرلەمان واژۆمان کۆدەکردەوە، یوسف کیلابی و مستەفا سەندمان دەهێنا کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بکەن، لیژنەیەکی پەرلەمانی و حکومی لەبەغداوە دەهات بۆ لێکۆلێنەوە
بریندارەکانمان دەناردە ئوردن و ئەوروپا، بەهۆی کوژران و قەتڵ و عامەکە ئاڵای رەشمان لەسەر هەموو ماڵەکان هەڵکرد، ئاڵای کوردستان وعێراقمان بۆ نیوە دادەگرت، لە ئەوروپا کۆڕ وسیمینار دەکرد
وێنەکانمان پرێنت دەکرد و لەبەردەم یەکێتی ئەوروپا، لاهای، کۆشکی سپی و پەرلەمانەکانی وڵاتان داماندەنا و نوسخەیەکیشیمان دەداییە پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا
بەڵام چونکە رووداوەکە لە سلێمانی بوو، ئیدی کەسمان حەدمان نەبوو بۆچوون دەرببڕین، هەرکەس خواخوامان بوو ئەکاونت و پەیجی فەسیبووکەکانمان دابخەین و سەفەری ئەوروپا بکەین
ئینجا مەسەلەی لاهور شیخ جەنگی و رەیان کلدانی
کاک لەتیف نێروەیی دەڵێت: رەیان کلدانی لەگەڵ پارتی کێشەی هەیە، کاکی من تۆ لەبەر چاوی من لە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠ لە نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی گوتت: (کاک لاهور تۆ پێغەمبەری سیاسیەتی) کەچی دوایی یەکەم کەسبووی هەڵگەراییەوە، دەبوو بزانی ررەیان کلدانی دوژمنی لاهوڕدر شێخ جەنگییە
ئینجا رەیان کلدانی کێشەی لەگەڵ پارتی نیە، بەڵکو لەگەڵ هەموو کورد هەیەتی، تەنها لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نیەتی
نمونە بۆ قسەکانی کلدانی ئاوایە
ناڵێت هەرێـمی کوردستان دەلێت: شیمالی عێراق
ناڵێت: پێشمەرگە دەڵێت: میلیشات کوردییە
ناڵێت: کەرکوکی شاری پێکەوە ژیانە دەڵێت: کەرکوک عێراقی عەرەبیە
ناڵێت ئەوەی لەکوردستان روودەدات پەیوەندی بە ئێمە نیە دەڵێت ئەگەر پێویست بکات تەداخول دەکەین
ناڵێت: ئەوەی بەرامبەر لاهور شێخ جەنگی کرا هەڵەبوو، دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی کارێکی باشی کرد
ناڵێت: حکومە اقلیم کوردستان دەڵێت: محافەزات شیمال
ناڵێت: کوردانی باشوری کوردستان دەڵێت، اخواتنا فی شیمال
ائێست
یەک کەسم پێ بڵێم باسی کوردایەتی بکات و رەیان کلدانی بەینی لەگەڵ باشبێت؟
بۆیە داوا لە کاک لەتیف نێرەوەیی دەکەم ئاگایەکی لە دهۆک بێت باشترە نەک شەفاعەت بۆ کەسیك بکات کە
دوژمنی کورد وکوردستانە
لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شتێک زۆر پێکەنیم، فازڵ میرانی هێرشی کردە سەر بافڵ تاڵەبانی کەچی ئەحمەد میرە جوابی دەدایەوە ئەوە گواییە رۆژنامەنوسێکی بێ لایەنە



