ئەشواق جاف: لە سنووری سلێمانی پێشوازی خەڵک لە کاندیدانی پارتی رۆژ بەدوای رۆژ زیاتر و فراوانتر دەبێت.

ئەشواق جاف: لە سنووری سلێمانی پێشوازی خەڵک لە کاندیدانی پارتی رۆژ بەدوای رۆژ زیاتر و فراوانتر دەبێت.

د.ئەشواق جاف، کاندیدی ژمارە ١ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی ڕایگەیان؛ لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان راپەڕین داوا لە خەڵک دەکەین دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەنێو خەڵکیش پڕۆژەکانی پارتی و خزمەتکردنی پارتی بۆ خەڵکی کوردستان دەخەینەڕوو، ئەوانیش پڕۆژە و خزمەتەکانی پارتی دەبینن، چاوەڕێی متمانەیان دەکەین بۆ ئەمجارە پارتی تاقی بکەنەوە.

سەرۆکی لیستی پارتی لە بازنەی سلێمانی گوتیشی: تەئکیدیش دەکەین لەسەر وتەی جەنابی سەرۆک و داواکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو، یەک حکومەت، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە، رێگە نادرێت بە هیچ ئەجێندایەکی نایاسایی کە ڕێگر بێت بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، خۆشیان دەزانن کە ئەم داواکارییە بۆ خزمەتکردنی ئەوانە.

ئەشواق جاف دەشڵێت: لەم سنوورە وایان بڵاوکردۆتەوە کە حکومەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت فەرق و جیاوازی دەکات لە نێوان شارەکان، بەڵام ئێمە بۆیان روون دەکەینەوە کە ئەوە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە، ئەوە پڕوپاگەندەی کۆکردنەوەی دەنگە، بە بەڵگەشەوە قسە دەکەین کە ئەو پڕۆژانەی چەندەها ساڵ وەستابوو سەرەڕای دابین کردنی بودجە چەندجارێک لەم سنوورە، بە هەوڵ و هیمەتی سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆ تەواویان کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پارتی سەلماندوویەتی کە بێ جیاوازی خزمەتی کوردستان دەکات کە پڕۆژە پێشکەش دەکات لەبەرژەوەندی تەواوی کوردستانە هەروەها کە بەرگری دەکات لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و، شەڕی مافە دەستوورییەکان دەکات، واتا بەرگری کردنە لە تەواوی کوردستان بۆیە چاوەڕێی متمانەی تەواوی خەڵکی کوردستان و ئەو سنوورە دەکەین و دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ ی پارتی.

هەروەها، ئێمە بە پڕۆژە و خزمەت کردن داوای دەنگ لە خەڵک دەکەین، نەک بە شەڕی دەروونی، خەڵکیش هۆشیارە دەزانێت کێ خزمەت دەکات و، کێ بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان دەکات .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button