پـ*ـەکـ*ـەکـ*ـە:لەسەر داوای عەبـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

پـ*ـەکـ*ـەکـ*ـە:لەسەر داوای عەبـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە
دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیەیە:
بۆ ڕای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شـ.ـه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبه‌ر عه‌بـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان له ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگه‌وازییه‌كه و له ڕۆژی ١ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌ر عه‌بـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان به ڕێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پـ*ـەکـ*ـەکـ*ـە له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا، ١٢ـیە‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی ڕێكخراوه‌یی پـ*ـەکـ*ـەکـ*ـە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بـ*ـدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له ١١ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجـ*ـەلان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له ٣٠ كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجـ.ـەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجـ*ـەلان و پـ*ـەکـ*ـەکـ*ـە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.



