زیاتر لە 130 کیلۆگرام ماددە و حەبی هـ*ـۆشبەر لەناوبران

زیاتر لە 130 کیلۆگرام ماددە و حەبی هـ*ـۆشبەر لەناوبران

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە درێژەی کارەکانیاندا، بڕی 130 کیلۆ و 555 گرام ماددە و حەبی هـ*ـۆشبەری جۆراوجۆریان سووتاندووە و لەناوبردووە.

ئەم پڕۆسەیە ئەو ماددانە دەگرێتەوە کە دەستیان بەسەردا گیراوە و پەیوەستن بە 740 دۆسییەوە کە لە ساڵانی 2022 و 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هـ*ـۆشبەرەکانەوە ڕەوانەی دادگا کراون و دوای یەکلاییکردنەوەیان، بڕیاری کۆتاییان وەرگرتووە.

وردەکاریی ماددە لەناوبراوەکان؛

کـ*ـریستاڵ: 75 کیلۆ و 629 گرام
هیـ*ـرۆین: 6 کیلۆ و 652 گرام
تلـ*ـیاک: 13 کیلۆ و 334 گرام
حـ*ـەشیش: 15 کیلۆ و 937 گرام
ماریـ*ـوانا (گیایی): 7 کیلۆ و 542 گرام
گـ*ـراس: 190 گرام
کـ*ـۆکایین: 10گرام

حەب و کەرەستەکانی دیکە:

حەبی هـ*ـۆشبەری جۆراوجۆر: دوو هەزار و 265 شریت (کە دەکاتە 11 کیلۆ و 325 گرام)
جگەرەی ئامادەکراو: 143 دانە
کەرەستەی بەکارهێنان: 550 دانە (وایف، ڤەیپ، لوولە و تەرازوو)

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button