یاریگاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نۆژەن دەکرێنەوە

لەژێر ڕۆشنایی ئەمر و ڕاسپاردەکانی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ گرنگیدان بە گەنج و لاوان و لە درێژەی ئەنجامدانی پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتیان، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی وەک دیاری بۆ گەنج و لاوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لقی ١٠ و ٢٦ـی گوڵان، بڕیاری دا بە نۆژەنکردنەوەی(١٥)یاریگا و دروستکردنی (٢) یاریگای نوێ، بەشێوەیەکی سەردەمیانە و بە باشترین کواڵێتی.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥ لە شاری سۆران، بە بەشداری بەرپرس و ستافی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی و هەریەکە لە بەڕێزان هەلگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بلند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٠ و شوان محمد بەرپرسی لقی ٢٦ـی گوڵان و بەرپرسانی ئیداری سۆران و ژمارەیەک لە لاو و وەرزشوانانی سنوورەکە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، تیایدا بەرپرسی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی مژدەی جێبەجێکردنی داواکاری گەنجان و وەرزشوانانی خۆشەویستی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی لەسەر بڕیاری بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بۆ نۆژەنکردنەوە و دروست کردنی یاریگاکان بە ئامادەبووان ڕاگەیاند.

لە بانگەشەی هەلبژاردنی ساڵی ڕابردوو زۆربەی گەنج و لاوانی سنوورەکە داواکاری خۆیان ئاراستەی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی کرد بۆ دروست کردن و نۆژەنکردنەوە یاریگاکانیان، بەڕێزیان نووسینگەکەی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و دیراسەکردنی ئەو داواکارییانە، لەئەنجامدا لە تێکرای ٢٥ یاریگای سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بڕیاری بەڕێزیان ١٥ یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و ٢ یاریگای نوێ دروست دەکرێن.

شایانی باسە بە بڕیاری بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە دوو سالی ڕابردوو ٢٢ یاریگا لە هەرێمی کوردستان نۆژەن کراونەتەوە و بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە کە بڕیاری لەسەر دراوە ژمارەی ئەو یاریگایانە دەبێتە ٣٩ یاریگا لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەو یاریگایانەی کە سەرلەنوێ دروست دەکرێن بریتین لە یاریگای بەرزێوە لە قەزای رواندز و یاریگای جۆنەرە لە قەزای خەلیفان، هەروەها ئەو یاریگایانەی نۆژەن دەکرێنەوە بریتن لە:
– ناوەندی قەزای سۆران: یاریگاکانی( سەروچاوە، ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران).
– قەزای ڕواندز : یاریگاکانی( ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕواندز، پیرسوان، ئاکۆیان،دەرگەلە).
– قەزای خەلیفان: یاریگاکانی (ناوەندی لاوانی خەلیفان، کەلەکین، سرێشمە).
– قەزای چۆمان : یاریگاکانی( ناوەندی قەزای چۆمان، سمیلان، قەسرێ، گەلالە، حاجی ئۆمەران).
– قەزای سیدەکان(یاریگای ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان).

‏‌‎ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

default

default

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button