تەنها دوێنی 12نەشتەرگەری گەورە ئەنجامدراوە،هیچ بایکۆت و مانگرتنێک لە ئارادا نەبووە

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری لە ڕوونکردنەوەیەکدا چەند کەناڵێک بەدرۆ دەخاتەوە و ڕایگەیاندووە؛ دوای ئەوەی رۆژی رابردوو لێدوانێکی نابەرپرسانە لەلایەن کەنالێکی راگەیاندن بلاوکراوەتەوە گوایە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانە بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەهۆیەوە کۆرپەیەک گیانی لەدەستداوە لێرەوە دوای لێکۆلینەوە و دروستکردنی لێژنەی زانستی بۆڕای گشتی رایدەگەیەنین :
١ _ تەنها رۆژی رابردوو (٦٣٠ نەخۆش) چارەسەری وەرگرتووە و ١٢ نەشتەرگەری گەورە ئەنجامدراوە بەو پێیە بێت هیچ بایکۆت و مانگرتنێک لە ئارادا نەبووە هەواڵەکە دوورە لە راستی وبەردەوام پزیشک و کارمەندەکانمان لە راوێژکاری و ئێشکگری بەوپەری دلسۆزی لە ئەرکدان .
٢_سەبارەت بەم نەخۆشە بەرێزە دوای ئەوەی کاتژمێر ١:٣٠ سەردانی نەخۆشخانەی کردووە لەژێر چاودێری پزیشکی ئافرەتان بووە و ئامادەکاری پێویستی بو کراوە، بەلام دواتر بە بێ پرس و لەسەر داوای خۆی نەخۆشخانەی بە جێ هێشتووە و نەگەراوەتەوە ،دوای چەند کاتژمێرێک دووبارە گەڕاوتەوە نەخۆشخانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ دوای پشکنین گواسترایتەوە بەشی نەشتەرگەری لە کاتێکدا هاوسەری نەخۆشەکەش ئامادە بووە لە هۆلی نەشتەرگەری و ئاگادارکرایتەوە لە بارودۆخی دایکەکە (ئافرەتەکە کێشەیەکی زۆردەگمەنی زگماکی مندالدانی هەبووە ( Uterine Didelphys ) پێشتر چوار جار مندالی لەبارچووە، هەموو کارێکی پێویست و زانستی نەشتەرگەری گەورەی بۆ ئەنجامدراوە و ژیانی ئافرەتەکە لە مردن رزگار کراوەو بەهۆی باروودۆخی دەگمەنی منداڵدانی ئافرەتەکە کۆرپەکەی ناو سکی گیانی سپاردووە،دوای ئەم ڕووداوە هاوسەری نەخۆش کە خۆی ئامادەبووە زۆر سوپاسی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی کردووە کە هەمووشتێکی پێویستی بۆکراوە.
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری ڕاشیگەیاندووە؛ لە ئێستادا لێکۆلینەوەکان بەردەوامن و دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو لێکوڵینەوەیکی یاسایی کە ئەنجام بدرێت بو ئەم نەخوشە و هەموو دۆکیومێنتەکان بەردەستن.
جێ ئاماژەیە لە کاتێکدا ساڵانە نزیکەی پێنج هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان لەدایک ئەبن و سەرووی ١٥٠ هەزار نەخۆش چارەسەر وەردەگرن نەخۆشخانەکەمان جوانترین نموونەی خزمەت و دلسۆزی و بەرزی خزمەتگوزاری تەندروستی یە لە ئیدارەی سۆران و پزیشکان و کارمەندانمان نموونەی بەرزی دلسۆزین .
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری دەشڵێت، بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین کە ئەم جورە لێدوانە نابەرپرسیانە ساردمان ناکاتەوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان و بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتربۆ هاووڵاتیانمان لە ئیدارەی سەبەخوی سۆران .