نیاز حاجی:بەغدا لە رێگەی میلیشیاکانەوە بە درۆن هیرشی کردە سەر کێلگە نەوتییەکان بۆ ئەوەی گەر رێکەوتن کرا نەوتەکە بکاتە بیانوو

نیاز حاجی: بەغدا لە رێگەی میلیشیاکانەوە بە درۆن هیرشی کردە سەر کێلگە نەوتییەکان بۆ ئەوەی گەر رێکەوتن کرا نەوتەکە بکاتە بیانوو

نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: عێراق لەسەر ئەمری میلیشیاکان دەمێکە بڕیاری داوە هیچ جۆرە پارەیەک بۆ هەرێم نەنێرێ ئەگەر هەرێم هەموو نەوت و داهاتیش رادەست بکات چونکە پشت ئەستورە بە کیلابیە قورمیشکراوەکانی کوردستان کە چی بۆ ئەکەن.

نیاز حاجی دەڵێت، حکومەتی عێراق پێی وانەبوو هەرێم رازی بێ و رێککەوتن لەگەلیدا بکات بەڵام بەهۆی گوشاری کیلابیەکان لەناوخۆی هەرێم و دۆخی ناهەمواری موچەخۆران، حکومەتی هەرێم ئەو بەهانەیەشی لەدەست دەرهێنان و حکومەتی عێراقی روبەروی ئەمری واقع کردەوە و هیچ بیانوێکی بۆ حکومەتی عێراق و سەگ وەڕی کیلابیەکان نەهێشتەوەو لەگەڵ عێراق رێککەوت.

نووسەر دەشڵێت، چونکە حکومەتی عێراق بڕیاری دابوو هیچ نەنێرێ
، وەک پلانی B گلۆپی سەوزی بۆ میلیشیاکان هەڵکرد تا هێرش بکەنە سەر کێلگە نەوتیەکانی هەرێم تاکو بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم رابگرێ بۆئەوەی ئەگەر رێککەوتنیش کرا ئەوا وەستانی نەوت بکاتەوە بەبەهانەیەکی تر بۆ نەناردنی موچەو فعلەن هەر واش دەرچوو.

نیاز حاجی ئەوەشی نووسیوە و دەڵێت، ئێستا کیلابیەکان سەرشۆڕو زمان کورتن، رورەش و لە جاش و خیانەتکار و بەکرێگیراوێک زیاتر سەیر ناکرێن، بۆ خەڵکی کوردستان ئەوە روون ئاشکرا بووە.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە هەموو هێزە سیاسیەکانی هەرێم هەڵوێستێکی مەردانەو کوردانە بەرامبەر حکومەتی میلیشیای عێراق وەربگرن و سنورێک بۆ ئەو غەدرە دابنێن کە عێراق لە کوردی دەکات و راستەوخۆ قەوارەکەی کردۆتە ئامانج لەرێی برسی کردنی خەڵکەکەی؟

هەروەها نووسەر ڕووی دەمی لە ئۆپۆزسیۆنی هەرێم کردووە و دەڵێت، ئەو ئۆپۆزسیۆنەی کە تائێستا ئەگەر لەنەزانیەوە سەنگەریان لەحکومەتی هەرێم و قەوارەی هەرێم گرتووە، پێویستە بەخۆدا بچنەوە ، ئەگەریش وانەکەن ئەوە روون و ئاشکرایە کە دیارە خۆیان بەتەواوی فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button