پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ناوچەی پەرەپێدان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

گوژمەكەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە و لە قوناغی دووەمدایە، بەمەبەستی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدانی نزیک گوندی پیرەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر کە وەک قەرەبوو بۆ زەوییەکانی گردجووتیار تەرخان کراوە.

ئەو پڕۆژەیە پێکدێت لە ٥٣،٠٠٠م کربستۆن و ٢٣٠،٠٠٠م٢ کاری تێکەڵەڕێژی چینی دووەم لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەكی دیكەی خزمەتگوزاری كە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دادەنرێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو شوێنانەی تاوەكوو ئێستا ئاوەدان نەكراونەتەوە یان وەك پێویست خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە.

جێگەی باسە، لە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیكەش بەپێی پلانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button