ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت

ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرێت
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3.6.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به لێژنەی باڵای بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران و بەرێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و ئه‌ندامانی لێژنەکە ئاماده‌یی بوون.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه كه‌رتی كشتوكاڵی كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و پێویستی هه‌موو وڵاتێكه، بیرۆكه‌ی بەبازارکڕدنی گەنمی جووتیاران جگه له‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانی كوردستانه، هاوكات یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و كارنامه‌ی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھۆکارێکیش دەبێت بۆ بوژاندنەوەی دانەوێلەو کشتوکاڵ بەگشتی.
لەلایەن خۆیەوە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سەرۆکی لێژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران، ئاماژه‌ی به بیرۆکەو پلانەکانی ئەمساڵی بەبازارکردنی گەنم کرد و گیر‌و گرفتەکان و کێشە تەکنیکیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند شیکردەوە و جەختی لەسەر شێوازی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە به وه‌رگرتنی چه‌ند بریارێك بەرژەوەندی جووتیارانی شاری هەولێریان بەهەند وەرگرت و رۆژی 12.6.2025 یان به وارده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دیاری كرد.