یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەڕێکەوتن

یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەڕێکەوتن

بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، هەردوو ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دیاری كرا كە  ژمارەی حاجیان پێنج هەزار و 136 حاجییە و ئەمڕۆ یەكەم گەشت دەستیپێکرد.

لەوبارەیەوە كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ تەواو كردووە، ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بە رێگەی وشكانی بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن.

زیاتر گوتی، گەشتەكان بە دوو رۆژ ئەنجام دەدرێن، حاجیانی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان، ئەمڕۆ 16/5/2025 گەشت دەكەن، حاجیانی پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ سبەی 17/5/2025 بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون كە ژمارەیان هەزار و 645 حاجییە.

باسی لەوەش كرد، رۆژی19/5/2025 یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بە رێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون كە ژمارەیان سێ‌ هەزار و 491 حاجییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button