كۆشكی سپی: بەهای گرێبەستەكانی ئەمەریكا و قەتەڕ زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلارە

كۆشكی سپی: بەهای گرێبەستەكانی ئەمەریكا و قەتەڕ زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلارە

 

كۆشكی سپی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، بەهای گرێبەستەكانی ئەمڕۆی نێوان ئەمەریكا و قەتەڕ زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلار بووە و بوارەكانی هێڵی ئاسمانی و كڕینی چەك و درۆن و ئۆتۆمبێلی سەربازی و بەرگری دەریایی و ئاسمانی دەگرێتەوە.

لە درێژەی سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گەیشتە قەتەڕ و لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕ كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكان، ڕێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكان لەنێوان ترەمپ و شێخ تەمیم بەڕێوەچوو.

لەبارەی گرێبەستەكان، كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند: گرێبەستەكان لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووریی بووە و تێچووەكەی بەلایەنی كەم 1.2 تریلیۆن دۆلارە.

گرێبەستەكان بەشێوەیكی گشتی پێكهاتوون لە: كڕینی 210 فڕۆكەی گواستنەوەی مەدەنی بۆینگ لە هەردوو جۆری 787 دریم لاینز و 777 ئێكس كە تێچووی گرێبەستەكە 96 ملیار دۆلارە.

گرێبەستی دروستكردنی چەند بنكە بۆ هێڵی ئاسمانی قەتەڕ كە پێكهاتوون لە بەرگریی ئاسمانی و ئاسایشی دەریایی، لەگەڵ كڕینی دەیان درۆن و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە جۆری (MQ-9B).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button