ڤایرۆسێکی دەگمەن 300 سەری بزن دەکوژێت و 4 دەفتەر دۆلار زیان بە خاوەنەکەی دەگەیەنێت

ڤایرۆسێکی دەگمەن 300 سەری بزن دەکوژێت و 4 دەفتەر دۆلار زیان بە خاوەنەکەی دەگەیەنێت

لە گوندی خەردسی سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە زیاتر لە 300 سەر بزن مرداربوونەوە ، لەمبارەیەوە ئیدریس عەلی خاوەنی ئەو بزنانەی مرداربوونەتەوە بە بازمیدیای ڕاگەیاند؛لەخۆڕا بزنەکانمان دەمرن تاوەکوو ئێستا هیچ پزیشکێکی ڤێتەرنەری هۆکارەکەی نەدۆزیووەتەوە و ڤایرۆسەکە دەگمەنە ، هەروەها وتیشی تاوەکوو ئێستا بڕی 40 هەزار دۆلارم زیان بەرکەوتووە کە دەکاتە 4 دەفتەر…

جیگر هەركی پەیامنێری بازمیدیا لە ئاکرێ لە ڕێگەی پزیشکێکی پسپۆری ڤێتەرنەری بەدواداچوونی بۆ نەخۆشییەکە کردووە و پزیشکەکە ڕایگەیاندووە : ئێمە چووینەتە گوندەكە و پشكنینی شوێنی بزنەكان و بزنە نەخۆشەكەمان كردووە لە ڕوژانی داهاتوو هۆکاری مرداربوونەوەی بزنەکان و نەخۆشییەکەش دەستنیشان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button