لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا سێ بڕگەی گرنگ تاوتوێ دەكرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/3/2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمدا، پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی (20%)ی سەرپێچیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە (لە 2025/1/1 تا 2025/6/30) تاوتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمدا یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەمیشەیی و گرێبەست، كە لە ڕێكەوتنی 1/7/2024ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەمووز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی دەرچوانی ساڵی 2024 ی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكوومییەكان بە گوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (30689) لە 2025/12/5 تاوتوێ دەكرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button