پۆلیسی هەولێر (گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان)ی دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (س. ش. ک) و (د. د. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “ئەم تۆمەتبارانە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجام دابوو و لە کۆی هەر چوار دزییەکە بڕی 25 مسقاڵ ئاڵتوون و زیاتر لە 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و یەک ئایپادین دزیبوو کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکان بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردبوو.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، توانیمان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دەستگیر بکەین و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەکی بێ مۆڵەتیان لابوو و دەست بەسەر چەکاکانیشدا گیرا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button