پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا سه‌لماندی كه كابینه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و خزمه‌تكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به‌بێ جیاوازی له زۆربه‌ی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی ئه‌نجام دراون”.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی باسی لەوەشکردووە: جیاوازی ئەم کابینەیە ئەوەیە کە ڕوانین و دونیابینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەوەیە، باوه‌ڕی به پرۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژیی و بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێزه بۆ كوردستان.
هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە: کابینەی نۆیەم به ئیمكانیه‌ت و توانایه‌كی ماددیی زۆر كه‌م وێڕای هه‌موو فشاره‌كان، جێده‌ستی دیاره و له زۆربه‌ی بواره‌كان توانیویەتی خزمه‌تی گه‌وره و پرۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات، کە له مه‌ودوایه‌كی دوورودرێژ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
هاوکات پێشەوا هەورامانی، باسی لە سەردان و بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کردووە بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و دەڵێت: “ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه و خه‌ڵكیش ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی خه‌ڵك مانای چییه”.
لەبارەی کار و خزمەتەکانی کابینەی نۆیەم، پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خستە ڕوو: گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره ڕوویان داوه له سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان زۆر دیاره و ئه‌م كابینه‌یه‌ش توانی بۆ یه‌كه‌م جار سیاسه‌تی ئاو دابڕێژێت، هەروەها له بابه‌تی خۆراك زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان گرفتی سایلۆیان نه‌ماوه و به‌رهه‌می جووتیاران كاری له‌سه‌ر كراوه.
لە بواری وەبەرهێنانیش، پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاندووە: ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م كابینه‌یەدا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و پیشه‌سازی یه‌كێك بووه له ئامانجه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، کە فۆكسی زیاتر له‌سه‌ر كارگه و وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی بووه، فۆكسی ئه‌م كابینه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی خانووبه‌ره نه‌بووه، له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان وه‌به‌رهێنانی كردووه.
پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاندووە: له‌ناو ئه‌و هه‌موو فشار و نه‌بوونی پاره و ئه‌و گوشاره‌ی كراوه له‌م كابینه‌یه، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ هێزێک به‌رگه‌ی بگرێت، به‌ڵام به‌رگه‌ی گرت و به بەهێزییە‌وه مایه‌وه و به‌م فشارانه‌شه‌وه توانی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات و زۆربه‌ی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م جێبه‌جێ كراون و سه‌رۆكوه‌زیران به ئامانه‌ته‌وه له ماوه‌ی خولی كابینه‌ی حكوومه‌تدا توانی ئه‌و به‌ڵێنەی به خه‌ڵكی دابوو، جێبه‌جێی بكات.