ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی نهێنی و زانیاریەکانی سووتاندنی چیای گۆیژە بە داتا ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی نهێنی و زانیاریەکانی سووتاندنی چیای گۆیژە بە داتا ئاشکرا دەکات و دەڵێت:
گۆیژە سووتێنراوە ؟!
بەشدار بازیانی دەڵێت، ئەو 200 دۆنم دارستانەی شەوی ڕابردوو لە گۆیژە سووتێنرا ، دوو ساڵە شەش تەڵەبی وەبەرهێنانی بۆ یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن چەند “سەرمایەدارێکەوە” لەسەرە بۆ دروست کردنی پێنج شاری گەورەی نیشتەجێ بوون (تەمەنی دارەکان شەست و پێنج ساڵەن ) ،
بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ترس لە ناڕەزایەتی خەڵک لە هەڵکەندن و لەبن هێنانی دار سنەوبەرەکان داواکاریەکان دواخرابوون ( نەک ڕەد کرابێتنەوە ) !
لە ڕاستی دا پيشتریش سنەوبەرەکانی ڕێگای تاسڵوجە لەلایەن وەبەرهێن ( د ) سووتێنرا بوون و دواتر کامێرا چاودێریەکان سڕدرابوونەوە تا گەیەندرابونە دادگا !
📌لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 3245 دار سنەوبەر لەلایەن سێ وەبەرهێنەوە بۆ جيبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان لەڕەگەوە هەڵکيشراون و بەپێی ئاماری دارستانیش 13000 سیازدە هەزار دار سنەوبەر سووتێنراون بە ئەنقەست .
📌ئێستا 25 لەسەدی شاخەکە دراوە بە پێنج کۆمپانیا و پلان هەیە لانیکەم 300 دۆنمی تر
لە مانگی ئایاری 2022 بەڕێز بافڵ “هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامی” خستە بواری جێبەجێ کردن بەڵام لەو یەک ملیۆنە تەنها 345 دار سنەوبەر نێژران و ئێستاش سەرجەمیان وشک بوون و پڕۆژەکەش بەهۆی زۆری تێچووەکەی وازی لێ هيندراوە .
📌ئەو دارانەی شەوی سووتێنران لە سێ هەڵمەتدا لەسەردەمی( عبدالکریم قاسم و ئەحمەد حسن بکر) لە ساڵەکانی ١٩٥٩ و ١٩٦٣ و ١٩٦٧ دا لەلایەن حکومەتی بەعسەوە لەسەر بودجەی ٥٠ هەزار دیناری سویسری نێژرابوون و بە سیەکانی سلێمانی ناودەبران .
📌هەموو شاخی گۆیژە تەنها یەک کارمەندی پاراستنی فەرمی هەبوو ئەویش پارساڵ ( خانەنشین ) کرا ،
ئەرکی پاراستنی دراوە بە قائم قامیەت.