کۆماندۆی یەکێتی ئەشکەنجەی 35 پێشمەرگە دەدات و دەیانرێتەوە ماڵ

🔸کۆماندۆی یەکێتی ئەشکەنجەی 35پێشمەرگە دەدات و دەیانرێتەوە ماڵ

🔸پێیان وتوون خۆتان بجوڵێنن،خۆتان بەرپرسیاری ژیانی خۆتانن

 

سەرچاوەیەک بە بازمیدیای ڕاگەیاند دوای ئەوەی 35پێشمەرگەی هێزی پشتیوانی دوو گواسترانەوە بۆسەر هێزەکانی کۆماندۆ ، ئەو پێشمەرگانە لەکاتی دەستپێکردنی مەشق و ڕاهێنان لە بارەگای سەرەکی کۆماندۆ لە سلێمانی بەرەیەکی ناڕازی دروست دەکەن ، داوا دەکەن بگوازرێنەوە بۆ سەر هێزەکانییان کە پشتیوانی دووە ، بەڵام دیار عومەر بەرپرسی کۆماندۆی یەکێتی بە شێوازێکی ناشرین وەڵام دەداتەوە و ڕایدەگەینێت ئێمە بەهیچ شێوەیەک ناتانگوازینەوە ، یان دەبێت لێرە لەتاو ئازار بمرن یانیش دەبێت بەرگە بگرن.

بەپێی سەرچاوەکان ئەو 35پێشمەرگەیە ڕازی نابن و گوشارەکانیان زیاتر دەکەن ، تا وایلێهات پێشمەرگەکان بە کۆماندۆ دەلێ ئیزنمان بدەن دەچین دەبین بە پارتی ، ئەمەش بەرپرسی کۆماندۆ توڕە دەکات تا گەیشت بەوەی هەموەیان ڕاپێچی زیندان بکەن و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە .

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە بازمیدیای ڕاگەیاند، چەند کەسێک لەناو ئەو پێشمەرگانە بە شێوەیەک ئازار دران کە چەند کەسێک پەراسویان شکێنرابوون ، دوایی چەند ڕۆژێک ئەشکەنجە و ئازار 35پێشمەرگەکە ئاگادار دەکرێنەوە کە فەسڵ کراون و هەر هەموویان نێردرانەوە ماڵەوە ، دوای ئەوەی فەسڵ کران کۆماندۆ بەوەش وازی لێ نەهێنان و پێی وتوون دەنگ بکەن دواتر خۆتان بەرپرسیاری ژیانی خۆتانن،هەروەها بۆشتان نیە لە لاهور تاڵەبانی نزیک ببنەوە بە پێچەوانەوە ئەنجامی خرابی دەبێت،ئەمەش وایکردووە ئەو پێشمەرگانە لەماڵەوە زیندانی ببن و نەتوانن بۆ هیچ لایەک بڕۆن.

بازمیدیا وەک یەکەمین میدیا ئەم زوڵمەی کۆماندۆ لە 35پێشمەرگە ئاشکرا دەکات ، ئەمە ئەو یەکێتییە کە لە هەموو ئۆڕگان و جومگەکانی زوڵم لە کادیر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان دەکات .