وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دژی تاوانێكی پە*كە*كە و گرووپەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەخنە لە پە*كە*كە و گرووپەكانی سەر بەو حزبە لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا دەگرێت و رای دەگەیەنێت كە ئەو حزبە منداڵان چە*كدار دەكات و لە شە*ڕەكاندا بەكاریان دەهێنێت.

بەپێی راپۆرتی ئەمساڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان، پە*كە*كە و گرووپەكانی پاشكۆی لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە چە*کدارکردنی منداڵان و بەکارهێنانیان لە شە*ڕ و ململانێکان بەردەوامن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە ڕاپۆرتەکەی دەڵێت: لە سەرەتای ساڵی 2018وە چاودێرانی نێودەوڵەتی، راپۆرتیان لەبارەی چە*کدارکردنی منداڵان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە کردووە.

راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و گرووپەکانی سەر بە پە*کە*کە لە رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت گرووپی (جە*وانێن شۆ*ڕشگێڕ)ی سەر بە یە*پە*گە و هەروەها یە*پە*ژە، رۆڵێکی فراوانیان هەیە لە چە*کدارکردنی کوڕان و کچانی رۆژئاوای کوردستان و بەکارهێنانیان لە شە*ڕەکاندا.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە: گرووپی جە*وانێن شۆ*ڕشگێڕی سەر بە پە*کە*کە، راهێنانی سەربازی بە کچان و کوڕانی تەمەن 12 ساڵان دەکەن و هەندێکشیان رەوانەی قەندیل دەکرێن و لەوێ مەشقیان پێدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە هە*سەدە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگرتنی دیاردەی چە*کدارکردنی منداڵان لە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام گرووپەکانی سەر بە هە*سەدە لە چە*كداركردنی منداڵان بەردەوامن.

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان كە مانگی رابردوو بڵاو كرایەوە، پە*کە*کە و گرووپەکانی سەر بە پە*کە*کە بەوە تۆمەتبار كراون كە لە ساڵی 2023، 231 منداڵیان لە سووریا کردووەتە چەک*دار. راپۆرتەکە باس لەوە دەکات چۆن گرووپەکانی سەر بە پە*کە*کە منداڵان ناچار دەکەن بچنە ریزی رێکخراوەکانیانەوە و دواتر بەزۆر دەکرێنە چەکدار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button