يادى له ســ*ێداره‌دانى چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى كۆمارى کوردستان
ئه‌مڕۆ 19ى حوزه‌يران، 77 ساڵ بەسەر شه‌هیدکردنى ئەو چوار ئەفسەرە کوردە قاره‌مانه‌دا تێپەڕ دەبێت کە لە باشوورى کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە دامەزراندنى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد، گەیشتنە رۆژهەڵاتى کوردستان و دواى رووخانى کۆمار، گەڕانەوە باشوورى کوردستان و لەلایەن دادگايه‌كى سەربازيى عێراقەوە سزاى له س*ێدارەدانيان بۆ ده‌رچوو.
رژێمی پاشايه‌تى عێراق له به‌ره‌به‌يانى رۆژى 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947 به فه‌رمانی (ساڵح جه‌بر)ی سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق له به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زيی به‌غدا سزای له س*ێداره‌دانى به‌سه‌ر (عزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی) جێبه‌جێ كرد به‌هۆی به‌شداریكردن و رۆڵیان له كۆماری کوردستان لە مه‌هاباد.
ئەو چوار ئەفسەرە کوردەى سوپاى عێراق، چوار کەسایەتى نیشتمانپەروەر و نەتەوەخواز بوون، ئەوان هەر له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى بزووتنەوەى دەڤەرى بارزان په‌يوەندییان بەو بزووتنەوەیە کرد، کاتێکیش کۆمارى کوردستان لە مەهاباد دامەزرا، ئەوان بۆ بەشداریکردن لە کۆمار خۆیان گەیاندە رۆژهەڵاتى کوردستان و بەهۆى چالاکى و لێهاتووییانەوە پلەى فەرماندەیان لە کۆمار‌دا پێ به‌خشرا.
دواى رووخانى کۆمارى كوردستان، رژێمی ئه‌وكاته‌ی عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو به په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له رووباری ئاراس له ساڵی 1947، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازيی کوردستان کۆتایی پێدێت، بۆيه بڕيارى له س*ێداره‌دانى ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ى دا، به‌ڵام خوێنی شه‌هيدان (عزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی)يش تێكه‌ڵ به خوێنی ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان بوو و، بوو به ده‌ریایه‌ك و شه‌پۆله‌كانی كۆت و به‌ندى زوڵم و سته‌میان راماڵى.