به مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕی سعوودیه تابلۆی ڕێنمایی به زمانی كوردی زیاد ده‌كرێت و ده‌خرێته واری جێ به‌جێكردنه‌وه.
به هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای به‌شداریكردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی) له كۆنفرانسی جه‌دده بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومڕه له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه كرد و له نزیكه‌وه گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه و داوای كردووه كه به زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه بكرێت بۆ پێشوازیكردنی حاجیان دابنرێت كه ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره له مێژوودا زمانی كوردی له سعوودیه له شوێنه فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی.