چەند بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی بازمیدیا دەکەن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی (بازمیدیا) دەکەم، هەمیشە لە پرسە پەروەردەییەکاندا بەووردی و پیشەییانە مامەڵەی کردووە، بەهیوای بەردەوامیتان.
د.ئالان حەمەسەعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی ئومێد خۆشناو بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان
بەگەرمی پیرۆزبی ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا) لە هەموان دەکەم و سەرکەتووبن، توانیوتانە لە چوارچێوەی تیۆری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی گواستنەوە و گەیاندنی وێنەی رووداوەکانبن، نەک وێنەی رووداو دروست بکەن، هەروەها زۆر بەرپرسیارانە کارتان کردووە، تەمەنای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبای دامەزراندنی (بازمیدیا) لە بەڕێوەبەر و تەواوی ستافەکەتان دەکەم، هیوادارم لەسەر رەوتی نەتەوەیی بەردەوامبن.
بازمیدیا شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە، جیاواز لە میدیاکانی دیکە بۆ گەیاندنی زانیاری و رووداوەکان، بەهیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان.
هەڵگورد نەجیب
بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
گوهدار شێخۆ : باز میدیا بوویە سەرچاوێن راست و گرنگ
ب هەڵکەڤتا دامەزراندنا (بازمیدیا)، جوانترین پیرۆزباهییان ئاراستەیی هەمی کارمەند و ستافێ وەیێن بەرێز دکین.
باز میدیا د دەمەکێدا کاری ببتە خودیک و پەیاما راستەقینە بۆ خەلکێ دەڤەرێ هەمیێ و هەرێما کوردستانێ، لەورا باز کاری یە وێ ڤالەهی یا سۆشیال میدیایی یا هەی تژی بکت و خزمەتا ڕاگەهاندنا کوردی بکت، (بازمیدیا) سەرچاوەیێن راست و گرنگن بۆ گەهاندنا هەوال و زانیاریان، ب هێڤیا سەرکەڤتنێ.
گوهدار شێخۆ
سەرپەرشتێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ
٧ی گولانا ٢٠٢٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون بۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بازمیدیا)
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی لە ستافی بازمیدیا دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، خوازیارین بەردەوامبن لە گواستنەوەی راستیەکان و شرۆڤەکردنی رووداو و پێشهاتەکان بە شێوەیەکی بابەتیانە لە چوارچێوەی پرنسیپ و رێساکانی رۆژنامەوانی.
عەبدولحەکیم خەسرۆ
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان