د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
📌دوێنێ ڕاگهیاندراوێكم بینی، چوار فراکسیۆن یان كهمتر بوون، كه فراکسیۆنی کوردستانین و لە پەرلەمانی عێراق دەریان کردبوو لەسەر هەڵبژاردن، كاتێك ئهو ڕاگهیاندراوه دهبینی، ئهو پهنده كوردییهت بیر دهكهوێتهوه كه دهڵێ “تا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت”.
📌لە دوای ساڵی ١٩٧٥، زۆر خەڵک دروست بوون بە جۆرێک دەیانویست چەواشەی خەڵک بکەن و وێنهی پارتی بشێوێنن، بەڵام ئەزموون سەلماندی کە پارتی چییە و چۆنە و چۆن بەرگری لە مافە دیموکراسی و مافە سیاسییەکان و مەدەنییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات.
📌پرسیار ئەوەیە ئایا کێ بوو ڕێگەی نەدا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکرێ؟ ئایا لە بەردەمی سکرتێرەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە بەردەمی هەموو حزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێم ئەوە کێ بوو دەیگوت ئەگەر هەڵبژاردن دەکەن، بیکەن من ناهێڵم سندووق لەو دیوی دێگەلەوە دابندرێ؟
📌پێویستە لە ئێستاوە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون بۆ ئەو هێز و لایانە بکرێت، کە نەیهێشت هەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵ، یان دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو ئەنجام بدرێت
📌دوای ئەوەی کە نەیانهێشت بكرێ، ههستان له ڕێگای نادەستووری و ناشەرعی و لە ڕێگای دروستکردنی سابیقەیەک کە بۆ مێژوو کاریگەریی نێگەتیفی لەسەر پرسی کوردستان و تەنانەت لەسەر دەستووری عێراقیش هەیە، لە ڕێگای دادگای فیدراڵییەوە هەوڵیان دا دیزایینێک دروست بکەن کە بە هەڵبژاردن نەیاندەتوانی بهدهستی بێنن، ویستیان بە ڕێگەی نادەستووری هەوڵ بدەن دیزایینێک بێتە کایەوە، کە ئاکامی هەڵبژاردن بگۆڕێت
📌هیچ هێزێکی دیموکراتخوازییش ئامادە نییە ئەوە قبووڵ بکات، کە بابهتی نادەستووری و نایاسایی بەسەر خەڵکی کوردستان بسهپێنن
📌لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 پەرلەمانی عێراق کە پاکترین هەڵبژاردن بوو بە پێی هەڵسەنگاندنی هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمسیۆنی عێراقیش هەڵبژاردنەکەی کرد، ئهو كات پارتی بە تەنیا 33 کورسیی هێنا، هەموو حزبەکانی تریش پێکەوە سی یان سی ویەک کورسییان هێنا، هەر پێنج کورسیی کۆتا، غەیرە پارتی بردی، بەبێ کۆتا پارتی سی و سێ و حزبەکانی تر سی و یەک یان سی کورسییان هێنا.
📌باشە بۆ بۆ ئەوەتان پێ حەڵالە؟ بەڵام بۆ حزب و پێكهاتهی کوردستانتان پێ حەرامە کورسییان هەبێ لە پەرلەمانی کوردستان؟ ئایا لە بیرتان چوو یەکێک لە جوانییەکانی کوردستان ئەو پێکەوەژیانەیە، کە تهنانهت هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش بەرگرییان لە کوردستان کرد.
📌پارتی ناتوانێت بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن بکا، لە بەر ئەوەی ئەوانە لە مێژوو و شارستانییەتی کوردستان بەشدار بوونە، ئێمە دوو گرفتمان هەبوو لەگەڵ هەندێک لە هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر هەڵبژاردن. یەکەم ئهو پرسه بوو كه کوردستان بکرێتە چوار بازنە، ڕازی بووین کوردستان بکرێتە چوار بازنە، بابەتی دووەم تەنانەت خەڵکی مەسیحی دەنگ بداتە مەسیحییەکان پاڵێوراوەکانی خۆیان، پاڵێوراوی کۆتای مەسیحی بۆ مەسیحی.
📌پارتی پشتئەستوورە کە بەشداریی هەڵبژاردن ناکا بۆ ئەوە نییە خوانەخواستە ترسی هەبێ، دەشبینین پارتی هەر یەکەم دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی پارتی پشتئەستوورە بە دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستان