بەشدار بازیانی : 100 دەفتەر دۆلاری ئەمریکی لە مەرزی کێلێ ونبووە و دیار نەماوە

100دەفتەر دۆلار لە مەرزێکی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی دیار نەماوە و دزراوە

بەشدار بازیانی ڕۆژنامەنووس لەبارەی دیارنەمان و ونبوونی 100 دەفتەر دۆلار لە مەرزێکی سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نووسیویەتی:

تەحقیقی ڕۆژنامەوانی ( دیارنەمان و ونکردنی یەک ملیۆن دۆلار لەمەرزی کێلێ …

#مەلەف_اختلاسی_مادی

ــ بیست و دوو بەڵگەکەی ونکردنی 100 دەفتەرەکەی گومرک) !

ـــ بازرگانێک و “کۆمپانیایەکی وەهمی” بڕی یەک ملیۆن دۆلار لە گومرک دەبات و باجەکەش نادات

🔻بەرپرسی گومرکی هەرێم و گومرکی ڕاپەڕین تێوەگلاون

بەپێی بیست بەڵگە و دیکۆمێنتی تایبەت کە دەستمان کەوتوون دەیسەلمێنن بەرپرسی گومرکی ڕاپەڕین و بەرپرسی گومرکی هەرێم بە نایاسایی ماوەی دوو ساڵ لێخۆشبونی گومرکی بۆ کۆمپانیایەکی وەهمی دەکەن کە تەنها لێخۆشبونی چوار مانگی بڕی 300 هەزار دۆلار واتا سی دەفتەر دۆلار بووە،

بەپێی دیکۆمێنتەکان کۆمپانیای (وێنام )ی وەهمی، کە کاری هاوردەکردنی بەردی مەڕمەڕ و گرانێتی کەوانتەر و لامستۆنە بۆ بازاڕەکانی کوردستان بۆ قازانج ، لەماوەی زیاتر لەساڵێکدا نزیکەی سەد هەزار تۆن بەردی گرانبەهای داخل کردوە و نە باج و نە گومرکیشی نەداوە کە تەنها گومرکەکەی زیاترە لە حەوت سەد هەزار دۆلار .

دوای ئاشکرا بونی گەندەڵیەکە و پێک هێنانی لیژنەی لێکۆلینەوە دەرکەوت ئەم کارگەیە وەهمیە و ئەو بڕەی کە داخلی هەرێم کراوە بۆ فرۆشتن بوە نەک بەرهەمهینان هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بە نوسراوی ژمارە 3889لە29ی3 بەخشینەکە ڕائەگرێت و فەرمان دەکات بە گومرگ کردنی ئەو بەردە بەڵام تەنها دوای 5 ڕۆژ لە نوسراوی گشتی گومرگ لە بەرواری 3ی4 بەنوسراوی ژمارە 422 بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین بڕی ماوەی ڕەسیدەکەی کە بریتیە لە 817 هەشت سەدو حەڤدە تەن بۆ دەگوازرێتەوە بۆ مەرزی حاجی ئۆمەران

لێخۆشبونی گومرکیەکە بۆ بازرگان ( سەعید هادی عارف ) کە خاوەنی کۆمپانیاکەیە و دوو ساڵ و نیوە بەردەکان لە کێلێ و باشماخ داخل دەکات بەردەوامە و قەبارەی ليخۆشبونەکەشی دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکانیاندا نوسیویانە ئەو کۆمپانیایە ڕاستی نیە و وەهمیە .

بەپێی یاساکانی باجی هەرێم لێخۆشبونی گومرکی تەنها بۆ ئەو کاڵاو شتومەکانە دەکريت کە کەرەستەی سەرەتایی کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانن ئەویش لەپێناو کەمکردنەوەی نرخ ،
بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت کۆمپانیای یۆنام کەرەستەکانی بۆ فرۆشتنەوەی لە بازاڕەکانی کوردستان هاوردە دەکات و لەو ڕیگایەوە قازانجیکی زۆر دەکات بەڵام لیخۆشبونە نایاساییەکەی بەردەوامە و پەراوەکەی داخرا

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button