رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئیماراتی: ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیانه‌ی له‌ عێراق ده‌درێن ته‌نیا بۆ رازیكردنی وڵاتانی دراوسێ و هێزی هه‌رێمایه‌تییه‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ بڕیاردان سه‌ربه‌خۆ نین

🔴رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئیماراتی:

📌 كێشه‌ی كورد له‌ عێراق له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ری په‌نا براوه‌ته‌ به‌ر شێوازی سه‌ربازی سه‌ربازی، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌ی گه‌لی كورد دابمركێندرێته‌وه‌.

📌دوای چه‌ندین ساڵ له‌ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، له‌ ساڵی 1970 له‌ڕێگه‌ی رێككه‌وتنی 11ی ئادار دان به‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مافه‌ كولتووری و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردا نرا، به‌ڵام دواتر به‌غدا له‌ به‌لێنه‌كانی پاشگه‌ز بووه‌وه‌.

📌دوای‌ رووخانی رژێم له‌ ساڵی 2003، چیتر شیعه‌ به‌ چاوی هاوپه‌یمانی پێشوو سه‌یری كوردی نه‌كرد، به‌مه‌ش كێشه‌ی كورد سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ و بڕیاربه‌ده‌ستانی شیعه‌ له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سامانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك به‌رتیل، هه‌وڵه‌كانیان بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات چڕ كرده‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ كورد و سوننه‌ بكه‌ن.

📌گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ بریتین له‌ یاسای نه‌وت و غاز، ناوچه‌كانی مادده‌ی 140، هاوتانه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌ بودجه‌دا، نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی به‌ڕێوه‌بردن و ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری به‌هۆی ململانێی مه‌زهه‌بی.

📌له‌ بری ئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌جێندای سیاسی ده‌ره‌كی بكرێت، پێویسته‌ ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بێت، تاوه‌كو پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق راسته‌ڕێ بكرێته‌وه‌،چونكه‌ ئامانج و ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كان‌ جگه‌ له‌ ماڵوێرانی هیچی تری بۆ عێراق نه‌بووه‌.

📌پێویسته‌ دان به‌ بوونی ئه‌و كیشه‌یه‌دا بنێین كه‌ ناوی دۆزی كورده‌ و نابێت چاوپۆشیی لێ بكرێت و ناكرێت به‌ پاساوی بێ بنه‌ما هێرش بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێم، چونكه‌ دواجار ئه‌مه‌ مانای لاوازی حكومه‌تی فیدراڵه‌.

📌ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیانه‌ی له‌ عێراق ده‌درێن ته‌نیا بۆ رازیكردنی وڵاتانی دراوسێ و هێزی هه‌رێمایه‌تییه‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ بڕیاردان سه‌ربه‌خۆ نین.

📌كورد به‌شێكه‌ له‌ عێراق و خاوه‌ن نه‌ته‌وه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌ جیاوازه‌كانی خۆیانن و ده‌ستووری عێراق وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دانی پێدا ناون و خاوه‌ن هه‌موو مافێكن.

📌 بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ حكومه‌تی فیدراڵ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شه‌رعیه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێم ناده‌ستوورین.