برایەکی شەهید هاوکار جاف لەڕێی بازمیدیاوە چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر کۆمپانیاکانی بافڵ تاڵەبانی و خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

برایەکی شەهید هاوکار جاف لەڕێی بازمیدیاوە چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر کۆمپانیاکانی بافڵ تاڵەبانی و خۆپیشاندانەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی پارەی بافڵ تاڵەبانی و خۆپشاندانەکانی سلێمانی و بەکارهێنانیان لە لایەن یەکێتی ، لە لێدوانێکی دا محەمەد جاف برای شەهید هاوکار جاف بۆ بازمیدیا،پەردە لەسەر گەندەڵیەکی کوڕانی جەلال تاڵەبانی هەڵدەداتەوە.

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی پارەی بافڵ تاڵەبانی لە ئیمارات محەمەد جاف گوتی “ئەو 176 ملیار دۆلارەی لە ئیمارات دەستی بەسەرداگیراوە، پارەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و سەرانەیە کە لە بازرگان و وەبەرهێنەرەکانی سلێمانی وەریگرتووە، هیچ کۆمپانیایەک نییە کە لەنێو سلێمانیدا بێت و بافڵ تاڵەبانی لە رێی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکانەوە سەرانەی لێ وەرنەگرێت”.

هەروەها دەشڵێت بافڵ تاڵەبانی، کوێخا دێرینی وەک چەواشە و لابردنی چاوەکان لەسەر خۆیان لابرد، لە کاتێکدا سەرانە وەرگرتن تەنیا دژەتیرۆر و هێزەکانی ئۆپەراسیۆن بەو کارە هەڵدەستن، مانگانە نامەی بەتاڵ دەنێرن بۆ نێو کۆمپانیاکان، پێیان دەڵێن بە ئەندازەی ئەم ژمارەیە دەبێت سەرانەمان بۆ بنێرن.

محەمەد جاف لەبارەی ترساندنی خەڵکی سلێمانی لە لایەن کوڕانی تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو کە خەڵکی سلێمانی ناتوانێت دژی بافڵ تاڵەبانی قسە بکات، خەڵکەکە ئێستا بەرچاوی روون بووەوە کە ئەو پارەیەی بە سەرانە لێیان وەردەگیرێت جووتبرا لە بانکەکانی دەرەوە دایان ناوە و ئەوەتا ئەمڕۆ لە ئیمارات دەستی بەسەرا گیراوە، ناوبراو ئەوەشی خسەروو کە پێی وایە لە رۆژانی داهاتوو لە بەریتانیا، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەست بەسەر پارە دزراوەکان دەگیرێ و ئاشکرایان دەکەن، کە بافڵ و براکەی بە ناحەق لە خەڵکیان وەرگرتووە یان داهاتی سنوورەکەیە و قۆرخیان کردووە.

لەبارەی ئەو کۆمپانیایانەوە کە بافڵ تاڵەبانی خاوەندارەتییان دەکات و پارەیان پێ دەنێرێتە دەرەوەی وڵات محەمەد جاف گوتیشی،ئێستا چەندین کۆمپانیای دراو هەیە، کە بافڵ تاڵەبانی بەکاریان دەهێنێت، بۆ ناردنە دەرەوەی پارە و سپیکردنەوەی، بەتایبەت بۆ ئێران پارە رەوانە دەکات، چونکە بافڵ وەک عەسائیب و حزبوڵڵا و لقەکانی حەشد دەبێت پارە و بەدیاریکراوی دۆلار بۆ ئێران بنێرێت، واتە یەکێتی ئێستا بووە بە لقێکی حەشد کە سەربە ئێرانن.

هەروەها جەختی لەوەشکردەوە کە سلێمانی بەهۆی بافڵ تاڵەبانییەوە ئێستا وەک پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان مامەڵە ناکات، بەڵکوو بووە بە پارێزگایەک کە ئێران لە رێی بافڵ تاڵەبانییەوە حکومی دەکات، بافڵ تاڵەبانی سیاسەتێکی شکاو دەکات، دوور نییە لە داهاتوودا بخرێتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەو مامەڵانەی دەیکات، بەتایبەت بوون بە کوڕی ئێران و خزمەتکردنی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش دژی ویستی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایە.