یاد سرێشمەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
ئەرێ ئەنتۆنی بلینکنیش پارتییە؟ هەر دەیگوت حکومەتی خۆڕاگر
ئەم دەستەواژەیە زیاتر لە ڕابردوودا لایەنگرانی حکومەتی هەرێم، یان با بڵێن پارتییەکان زیاتر بۆبەرگری کردن لە حکومەت بەرامبەر ئەو لایەنە هاوبەشانەی نێو حکومەت بەکاریان دەهێنا کە لە نێو حکومەتن و هەوڵی ڕووخانی حکومەتیان دەدا.
– لە هەولێرەوە دەیان گوت دەبێت حکومەت مووچە بدات، لە بەغدا دەیان گووت مووچە مەنێرن
– لە هەولێرەوە داوای مووچەیان لە حکومەت دەکرد، لە سلێمانی ڕێگریان لە گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەکانی حکومەت دەکرد
– لە هەولێر دەیان گوت سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی تا دێگەڵەیە، لە سلێمانی لەبەرامبەر خراپی خزمەتگوزارییەکان گلەییان لە حکومەت دەکرد.
– لە هەولێر دەسەڵاتدار و لە سلێمانی ئۆپۆزیسیۆن بوون
– لە هەولێر لە نێو حکومەت بێدەنگ و سەرکز، لە سلێمانی بە پاڵپشتی ئێران و حەشد و سیاسییە شۆڤێنییەکانی عێراق خەریکی پیلان و فشار بوون، تا حکومەت و سەرۆکی حکومەت تەسلیم بە ئیرادەی ئەوان بن.
– ئێستا ئەنتۆنی بلنکین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت پشتگیری حکومەتی خۆڕاگری هەرێم دەکەین.
– ئەرێ دەبێت ئەنتۆنی بلنکین بۆچی لایەنگری حکومەتی هەرێم بێت دەستەواژەی حکومەتی خۆڕاگر بەکار بهێنێت، بلنکین پارتی نەبێت ئێمە نەمان زانیوە؟
– یان ئەوەتا بلنکینش دەزانێت، هەڵبەت گومانی تێدانییە کە دەزانێت حکومەتی هەرێم بە فشارەکانی ئێران و عێراق و فشارە ناوخۆیییەکان تەسلیم نەبوو، خۆڕاگر بوو، لە داهاتووشدا خۆڕاگر دەبێت
– حکومەتی هەرێم بە فشارە دارایییەکان و بڕیارەکانی دادگا تەسلیم نەبوو خۆڕاگر بوو.
– بە فشاری هەواڵە ساختەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیاکان تەسلیم نەبوو، بۆیە بلنکین دەزانێت کە حکومەتێکی خۆڕاگرە.