حەمە ساڵح قادری نوێنەر و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، بۆ بازمیدیا:
بازمیدیا: ئەو هێزەی یەکێتی بۆ دەوری کەپی ئازادیان لە کۆیە داوە؟
حەمە ساڵح قادری: ئەو بارودۆخەی بۆ کەمپی ئازادی لە کەمپی ئازادی کۆیە و پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەربە حزبی دیموکرات هاتووەتە ئاراوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە دوو قۆڵییەی لە نێوان ئێران و عێراق هەیە، لەو پەیوەندییەدا ئەوەی بۆ هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە نیازپاکی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بۆ پاراستنی سەقامگیری ئێرە، ئێمە هێزەکانمان لە سنوورەکان دوورخستووەتەوە و جوڵە لە خاکی هەرێمەوە بۆ سەر ئێران راگیراوە و شتی وانییە، ئەو بابەتە میکانیزمێکە پەیوەندی بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم و یوئێن و حکومەتی بەغدا هەیە.
بازمیدیا: هیچ زانیارییەکیان پێنەداون کە بۆ چ مەبەستێک دەوری ئێوەیان داوە؟
حەمە ساڵح قادری: ئەوەی ئێستا راسپێردراوە کە کۆمپانیایەکی بەڵێندەر بێت و لە دەوری کەمپی کۆیە دیوار دروست بکات، یان خەندەق لێبدات یان تەلبەندی بکات، ئەوە کارێکی تاکڕەوانەیە، بەداخەوە لەلایەن گرووپێک یان باڵی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتییەوە دەکرێت، بە جێبەجێکردنی ئەمری ئەجێندای هەرێمی دێتە بەرچاو، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەی پابەندین بەو میکانیزمەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و یوئێن و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە دەچینە پێش، بەڵام ئەم کارە تاک لایەن و سەرەڕۆیانەیە کە لێکەوتەی دژبە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاشتەوایی ناو ماڵی کوردی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە ئێمە لە هەموو ئاستێک لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین، بۆ ئەوەی بەو شێوازە مامەڵە نەکرێت، تا ئێستا جوڵەی هیچ هێزێک مەلموس نییە، بەڵام هەستمان کردووە کە ئامادە باشی بە بەشێک لە هێزەکانیان دراوە وەک ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش. بەڵام بەدڵنیاییەوە مەبەست ئەوەبێ بۆ پاڵپشتی جێبەجێکردنی ئەو کارە، ئەمڕۆ مکاینێکی کۆمپانیاکەیان ناردووە، برادەرانی ئێمە ئینزاریان داوە، ژن و منداڵ لەو کەمپە لە ئامادەباشین، ئەو دڵەڕاوکێی دروست بووە منداڵەکان نەچوونەتە قوتابخانە، ژن و منداڵ و پیر و پەکەوتە بۆ بەرگریکردن لە جێبەجێبوونی ئەوە لە ئامادەباشیدان
بازمدیا: ئاگادارکراونەتەوە یان بە بێ ئاگاداری ئێوە هاتوون؟
حەمە ساڵح قادری: نەخێر، ئێمە ئاگادار کراوین، بەڵام ئێمە رازی نەبووین، ئەو بابەتە ئاوا ئاسایی نییە، کە ئێمە ئاگاداریشبین، کە ڕازی نەبین لێکەوتەی لێ دەکەوێتەوە، پێشتر گوتم میکانیزمێکی دیاریکراوی خۆی هەیە، لە نێوان ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی و کوردستان و یوئێن و حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵات، رەنگە هەنگاوی یەکەم پێکەوە تەفاهوم کردبێت، بەڵام هەنگاوەکانی دیکەش دەبێ بە لێکتێگەیشتن بێت، ئەوەی ئێستا دەکرێت شتێکی یەکلایەنەیە و لەلایەن ئێمەوە قبوڵکراو نییە، بۆیە خەڵکی ئێمە بەشێوەیەکی مەدەنیانە بەرگری دەکەن.
بازمیدیا:هەست ناکەن ئەم جوڵەیە دەستی ئێرانی لە پشت بێت، لە کاتێک دا باس لە بوونی هێزێکی نزیک لە ئێران لە زڕگوێز دەکرێت؟
حەمە ساڵح قادری: پلانەکە لەبنەڕەتدا هی ئێرانە و دەیەوێ لەلایەن حکومەتی عێراق و هێزە پەیوەندیدارەکانییەوە جێبەجێ بکات، بۆ ئێمە پلانی ئێمە چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە جێگای داخە پلانەکە لەلایەن هێزێکی کوردی (یەکێتی) ئەنجام بدرێت، هیوادارین جێبەجێ نەبێت، بەڵام لە ئەگەری جێبەجێبووندا بێگومان کاردانەوەی مەدەنیانە لەلایەن خەڵکی رۆژهەڵاتەوە لە ناوخۆ و دەرەوە دروست دەبێ و قبوڵناکرێت.
بازمیدیا : ئەگەر یەکێتی داواتان لێ بکات ئەم کەمپە چۆڵ بکەن، چۆڵی دەکەن یان نە؟
حەمە ساڵح قادری: ئێمە ئەو شتەمان رەتکردووەتەوە، بڕیارمانداوە بەهیچ شێوەیەک کەمپەکان چۆڵناکرێت، لەگەڵ حکومەتی هەرێم و لایەنی عێراقی و یوئێنیش باسکراوە، خەڵکی ئێمە ژیانیان و جێ و رێیان لەو کەمپانەیە، بۆیە چۆڵناکرێ بۆ کەس.
بازمیدیا : من پرسیومە ئەڵێن ئەم کارە بەرانبەر هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران تەنیا لە سنووری یەکێتی و بە ئاگاداری و فەرمانی ئەو دەکرێت، پێتوانییە دەستێکە بۆ ئەوەی لە رێگەی یەکێتییەوە تەسلیمی ئەوان ببن؟
حەمە ساڵح قادری: ئەوەی تا ئێستا دژ بە لایەنەکانی کۆمەڵە یان بڵێین حزبی دیموکرات، بەداخەوە لەو سنوورە ئەنجام دراوە، ئەوەی یەکێتی باڵادەستە، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەگەڵ پارتی و حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین تا ئەو، هەر لایەنێک تاک لایەنانە بیەوێ وا کارێک باکات، بەدڵنیایی کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە و روانگەی ئێمە لە خەڵکی کوردستان نیشتمان پەروەران