“ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی لەسەنتەری ئاوات بۆچارەسەر بەتیشک”

ئێمه‌ وه‌كو كارگێڕی سه‌نته‌ری ئاوات بۆ چاره‌سه‌ری به‌ تیشك
به‌ پێویستیمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بده‌ین سەبارەت بە ڕاپۆرتێك كه‌ له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه‌مان كراوه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ڕووداو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٤/٢/١ سه‌نته‌ره‌كه‌مانی ئەنجامدابوو،
بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک،
ئێمه‌ وه‌كو سه‌نته‌ری ئاوات زۆرینه‌ی ئامارو داتاكان كه‌ له‌م ڕاپۆرته‌وه‌ کە باس كراوه‌ ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،
، ده‌زگایه‌كی وه‌كو كه‌ناڵی ڕووداو پێویستە زانیاریه‌كان به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ وه‌كو خۆی بگه‌ینته‌ هاولاتیان ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ باسیان لێوە كردوووە به‌م شێوه‌یه‌ نیه‌ به‌ڵكو له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ ڕاستی و دروستی ڕاستیەکان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
1.سه‌نته‌ری ئاوات (2) ئامێری چاره‌سه‌ری به‌ تیشك هه‌یه‌ و له‌به‌رده‌وامیدان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشان.
2.ڕۆژانه‌ (150) نه‌خۆشی به‌ هه‌رسێ كاتی جیاوازدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن .
3. نۆره‌ی نه‌خۆش له‌كاتێكدا ده‌گاته‌ (6) مانگ كه‌ نه‌خۆش له‌سه‌ره‌تای ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، وه‌ پێویستی به‌ (4) مانگ بۆ چاره‌سه‌ری به‌ كیمیاوی هه‌یه‌ له‌پاشان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درێت دوای ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ نه‌خۆش به‌بێ چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری به‌ تیشك وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یەکی زانستی.
4. لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بڕیاری لێژنه‌ نۆره‌ی لێدانی لێزه‌ر بۆ نه‌خۆش دیاری ده‌كرێت، وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بوو به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
5. له‌ساڵی 2023دا ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ بریتین له‌ (2096) نه‌خۆ بووه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ تیشك ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی پێ وانییه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێڕاق. چونكه‌ له‌م سه‌نته‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ سه‌ردان ده‌كه‌ن بریتین له‌ هاولاتی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێڕاق و ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كان نێو هه‌رێمی كوردستاتان.
6.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پاله‌په‌ستۆیه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌نته‌ری ئاوات به‌لام له‌هه‌مان كاتدا توانیومانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕیك و پێك به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت به‌كه‌ین و ئەو هاوڵاتیانەی لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند دەنێدرێن بۆ وەرگرتنی لێزەر لەڕێگەی لێژنەیەکی زانستی لە سەنتەرەکەمان چارەسەر بەتیشک وەردەگرن.
7. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ووته‌ی فه‌رمانبه‌رێك وه‌رگیراوه‌ به‌ناوی ڕاوێژكار بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ پله‌ی ڕاوێژكار نیه‌ و فه‌رمانبه‌رێكی به‌شی كارگێڕیه‌، بڵاۆکردنەوەی زانیارییەکان دوور لە بەهای کاری ڕۆژنامەوانی و تەشیر بەناونیشانی فەرمانبەر و دوور لەڕاستی بڵاویانکردۆتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر