سۆران خاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەوانەی ڕاکە ڕاکی بەغدایان بوو بۆ مووچەی ڕاستەوخۆ و شەو و ڕۆژ خەریکی موژدانە بەخشینەوە بوون بە مووچەخۆران، ئێستا لە کوێن؟ دەبێ مووچە ڕاستەوخۆکەیان بە کوێ گەیشتبێ؟
ئەوانەی شەو و ڕۆژ لە شاشەی تیڤیەکان و لایڤی فیسبوکەکانیان دەیانقیڕاند دەیانگوت بەس نەوتەکە ڕادەست کەن ئیدی هەموو شتێک باش دەبێت و بەغدا دەبێتە بەهەشتی سەر زەمین بۆمان، ئێستا لە کوێن ؟
ئێستا بەناو مامۆستایانی ناڕازی و بایکۆتکاران پێویستە ڕووی دەمیان بکەنە ئەوانەو پێیان بڵێن کوا مووچەی ڕاستەوخۆی بەغداو ئەم هەموو بەڵێن و موژدانە چی بەسەرهات و گەیشت بە کوێ؟
لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە نەوت ڕادەستکراوە، مووچەکەشتان زیاتر لە 8 مانگە لە دەستی بەغدایە فەرموون کێ دەستی گرتوون بچن بیهێنن؟ بەغداکەتان بۆچی نایدات ؟
ئەوانەی هاواریان بوو “بەغا بەغا”، بۆ ئێستا داوای مووچەکە لە بەغاکەیان ناکەن،ئێستا بوودجەی هەرێم لە کوێ دێت؟