بازمیدیا وردەکارییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمانی عێراق دەخاتەروو
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوەو سەرۆکێکى نوێ هەڵبژێرێت، کە بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا سێ کاندیدى بەهێز لەنێوخۆی سوننەکان بۆ پۆستەکە هەیە
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بازمیدیای ڕاگەیاند:کاندیدى یەکەم شەعلان کریم، کە کاندیدی هاوپەیمانى تەقەدوومە لە هەمان کاتیشدا سەرۆکی فڕاکسیۆنی تەقەدومە کە محەمەد حەلبوسى سەرۆکایەتى دەکات و هاوپەیمانییەکە 37 کورسی هەیە.
کاندیدى دووەم سالم عیساویە، کاندیدی هاوپەیمانی سیادەیە، کە هاوپەیمانییەکە 14 کورسی هەیەو خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتى دەکات و پشتگیری دەکات ، کاندیدی سێیەم محمود مشهدانیە لە لایەن هاوپەیمانی عەزمەوە پشتگیری دەکرێت ئەگەرچی مەشهەدانی کەسایەتیەکی سونەیە بەڵام
وا باس دەکرێت لە نوری مالیکی نزیکە و پشتگیری دەکرێت.
تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوخۆی سوننەکان نەکراوە بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆیە دانیشتنەکە بۆ نیو کاتژمێری دیکە دواخرا ، کە بەپێی ئاماژەکان پێناچێت لە کاتی خۆی دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت و سەرۆکیش بۆ پەرلەمان یەکلا ببێتەوە …