خانەوادەی نەجمەدین کەریم روونکردنەوە لەسەر کاندیدکردنی برایەکی دەدەن
ڕوونکردنەوە:
هاووڵاتییانی شاری کەرکوکی خۆشەویت کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان سەرجەم جین و توێژەکانی کەرکووک هەموومان دەزانین کە هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گرنگیەکی تایبەت بەخۆی هەیە وە دڵنیاین لەوەی کە شارەکەمان بەوجۆری ئێستا نامینێتەوە گۆرانکانی تەواوی بەسەر دێت مۆرکی کوردایەتی و رەسەنایەتی بۆ شارەکەمان دەگەرێتەوە.
ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرسوڕمانمان بوو وەک خانەوادەی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) کە برایەکی بەناوی ( فەرهاد کەريم ) وەک کاندیدێک بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی کردووە کە ئيمە دڵنیاین ئەو بەرێزە لەلایەن لایەنێکی سیاسییەوە بەکارهێندراوە دەیانەوێت لەو رێگایەوە دەنگی هاووڵاتییانی سەربەرز و خۆشەویست وە سۆز و هەستی دەنگدەرانی شارەکەمان بەدەست بەهێنن ، بۆیە بەگرنگمان زانی کە هاووڵاتییانی شاری کەرکووک دڵنیا بکەینەوە کە ئەم بەرێزە هیج پەوەندیەکی بە ئێمەوە وەک خانەوادەی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) وە نیە وە ئاگاداری خۆکاندیدکردنی نین و پشتگیر و پشتیوانی نین وە بەهیچ جۆرێک نامانەوێت ناوی باوکی کۆجکردوومان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت بۆ مەبەستی راکێشان و سۆز و هەستی هاووڵاتییان وە کۆکردنەوەی دەنگەکانیان، وە دڵنیاین کە ئەو بەرێزە بۆ بەدەست هێنانی حەزو ئارەزووەکانی خۆی کاندید کردووە ،وە دەیەوێت ناو و ناوبانگی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ .
ئيمە دڵنیاین کە هاووڵاتییانی سەربەرز و خۆراگری شارەکەمان بەشداری کارای هەڵبژاردن دەبن وە دەنگ بەو کاندیدانە دەدەن کە دڵخوازی خۆیانن،
نەک ئەو کاندیدانەی کەدەیانەوێت لەژێر ناو و سێبەری کەسانی تر دەنگ بەدەست بهێنن .
لە کۆتاییدا دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە بەهیج جۆرێک پشتگیر و هاوکاری ( فەرهاد کەریم ) نین و ئاگاداری خۆکاندید کردنی نین وە رێگەش بەهیج کەس و لایەنێک نادەین ناوی رەوانشاد ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنن بۆبانگەشەی هەڵبژاردن .
خانەوادەی
ڕەوانشاد (دکتۆر نەجمەدین کەریم)
١ / ١١ / ٢٠٢٣