مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئەیلوولی 2023 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی بەڕێز خەواجە ئافتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد .
لە کۆبوونەوەکەد گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
پاشان بە چاودێری سەرۆکی حکومەت ،ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە .