راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

ئەمرۆ ئێوارە رێککەوتی ٧ی ٩ی ٢٠٢٣ کاتژمێر ٦ی ئێوارە دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمەکانمان لەشاری هەولێر لەهەردوو گەرەکی گەنجان سیتی و بەرامبەر هەرشەم دوو لەسەر رێگای بەحرکە توانیان شەش تۆمەتبار دەستگیربکەن کە پێکهاتبوون لە ٦ کەس، یەکێک لەتۆمەتبارەکان دوای تەققەکردن لەکارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەکاتی دەستگیرکردنی، هەوڵی خۆکوشتنی داو لەئەنجام خۆی زامدار کردووە، دەستبەجی لەلایەن تیمەکانمانەوە تۆمەتبارەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەو تا ئێستاش لەژیاندایە.

هەندێ کەناڵی میدیایی لەسەر ئەم بابەتە چەند هەواڵ و زانیاری ناراستیان بڵاوکردۆتەوە بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.
٧ی ٩ی ٢٠٢٣