حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی دیکە لە مەخموور جێبەجێ دەکات

حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی دیکە لە مەخموور جێبەجێ دەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند؛
بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری شارۆچکەکە، ئێستا لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە پرۆژەی دروستکردنی شەقامێک لە سنووری شارەوانیی مەخموور جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە ؛ گوژمەی پرۆژەکە 241 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و لەلایەن شارەوانیی مەخموور سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی دەکرێت و لە ماوەی مانگێدا تەواو دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو ، پرۆژەکە وێڕای ئەوەی دەبێتە هۆی بەستنەوەی وێستگەی کارەبی مەخموور بە شەقامی سەرەکی مەخموور، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی زۆری بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی سنووری شارەوانیی مەخموور بە گشتی دەبێت.

تێدا هاتووە ، هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە سنووی شارەوانیی مەخموور بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی مەخموور و دەوروبەری.