میدیاکانی لاهور جەنگی:
بۆخۆی كوڕی جاشێكی بادینانە
پاسەوانەكانی سەركردایەتیەكی یەكێتیی لەخواردنگەیەكی هەولێر خەڵك دەپشكنن
لارینا
ئێوارەی دوێنێ لەناو خواردنگەی لاڤێنتانا (Laventana Restaurant) لەشەقامی 100 مەتری بەرامبەر فرۆكەخانەی هەولێر پاسەوانی سەركردایەتیەكی یەكێتیی خەڵكیان پشكنیوە بۆ چوونە ژورەوەی خواردنگەكە.
بەپێی سەرچاوەیەكی كە لەناو خواردنگەكە بووە، دوێنێ (ئاراز جانگیر بۆتی) كە لەكۆنگرەی چوارەم بووە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر بادینان، لەگەڵ چەند كەسێك لەخواردنگەكە بوون و چەند پاسەوانێكی ناوبراو لەكاتی چوونەژورەوەدا خەڵكیان پشكنیوە! خەڵك بەم كارە زۆر نیگەران بوون و خاوەنی خواردنگەكە نیگەرانی خۆی پێ راگەیاندوون.
سەرچاوەكە روونیكردەوە كە نەزانراوە ئەوانەی لەگەڵی بوون كێن، بەڵام بەژمارەیەك ئۆتۆمبێلی لاندكرۆز ناوچەكەیان قەرەباڵغ كردبوو، پێدەچێت بۆ ئەوە هاتبێتە هەولێر چونكە رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی سەركردایەتی حزبەكەی لەهەولێر هەیە.
ئاراز محەمەد پێشتر لێپرسراوی كۆمیتەی بەردەڕەش بووەو كوڕی جانگیر محەمەد بۆتەو لەسەردەمی رژێمی بەعس جێگر فەوجی جاش بووە لەفەوجی عەبدورەزاق محەمەد بۆتی برای. جانگیر لەساڵی 1988 لەلایەن پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پەلاماردانی زنجیرە رەبیەكانی شاخى باواجی لەنزیك كۆیە كوژرا.