ئیدریس ئیسماعیل: پە٭کە٭کە هێدی هێدی دەسەڵاتی دەڤەری سلێمانی وەردەگرێت
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ پە٭کە٭کە هێدی هێدی دەسەڵات لە دەڤەری سلێمانی وەردەگرێت، یەکێتی پێیوایە کە پە٭کە٭کە دوژمنی پارتییە و دۆستی ئەوە، ئێستا ئەو کێشانەی لە دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری روودەدەن بەهۆی گرنگی پێدانیان بەو گرووپە کەواتە با خۆیان چارەسەری بکەن و گلەی لە کەس نەکەن.
ئەندامەکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، کاتێک درۆنی تورکی لە ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆی دا، یەکێتی و میدیاکانی خەنی بوون و کەیفیان پێ دەکرد، ئەو کاتەی فڕۆکەکانیان کە بە یەپەگە باڵی پە٭کە٭کە دابوو کەوتنەخوارەوە لە کوێبوون و بۆ قسەیان نەدەکرد؟، ئێستا دەزانن کە ئەم هێرشی درۆنانە مەترسی بۆ سەر خەڵکی کوردستان و عێراق هەیە؟.
دوای ئەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و هاوسەری سەرۆککۆماری عێراق، رەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێت، بەوەی بێدەنگن لە ئاست بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا، لەمبارەیەوە ئیدریس ئیسماعیل بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ کێ رێگری لێ کردووە، با داوا لە لەتیف رەشیدی مێردی بکات، بەیاننامەیەک دەربکات، یان داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات رێگری لەم بۆردوومانانە بکات، ئەگەر بەراستی خەمخۆری خەڵکە، بەڵام خەمخۆر نین و موجامەلەچین، کادریناڵ لویس ساکۆ پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان بە بڕیاری سەرۆککۆمار دەرکرا، ئەی بۆ بێدەنگ بوون و نیگەرانیان دەرنەبڕی؟.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان زیاتر ئاماژەی بەوە کرد؛ کاتێک شاناز و حزبەکەی دیتیان بەهۆی گرنگی پێدانی ئەوانەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی داخراوە، دەبوو تێگەشتبان و خۆیان لە خەت نەدایە کە تورکیا هەنگاو هەنگاو سزایان دەدات، بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ پە٭کە٭کە، ئەوان هەرچیان پێ بکرێت بۆ چاوساغی نەیارانی کورد و دروستکردنی مەینەتی بۆ خەڵک دەیکەن تەنیا لەپێناو مانەوەیان، ئێستا بوون بە بارگرانی بەسەر خەڵکی کوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی.