ئێران جوڵەکانی لاهور جەنگی بەرامبەر بافڵ تاڵەبانی راگرتووە

ئێران جوڵەکانی لاهور جەنگی بەرامبەر بافڵ تاڵەبانی راگرتووە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (بازمیدیا) کەوتووە، لاهور جەنگی لەلایەن ئێرانەوە جوڵەکانی راگیراوە، ئەوەش بۆ بچوکردنەوە و دوورخستنەوەیەتی لە جەماوەر و دەنگدەری یەکێتی، ستۆپی پێکراوە بەهۆی ئەوەی لە سنووری جوگرافیای لاهور زیاتر سلێمانی و دەورووبەرییەتی کە ئێران تێیدا زاڵە و مەجالی تێدانییە بۆی، لەلایەکی دیکەش ئەو هێزەی پێشتری نەماوە کە بتوانێت کاریگەری دروست بکات، بۆیە کاتێک لایەنگرانی دەکوژرێن و تیرۆر دەکرێن کاردانەوەی نییە و بێدەنگە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەشی دووراو دوور لەلایەن لاهور جەنگییەوە سەپۆرت دەکران و زانیاریان پێ دەدرا، وەک زمانحاڵی لاهور جەنگی قسەیان دەکرد ئێستا هێدی هێدی کشاونەتەوە، بەنموونە ئارام ئەحمەد هەموو ئەو زانیاریانەی لەسەر کوشتنی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ، موراد کانی کوردەیی، هاوکار جاف بڵاوی کردەوە لەلایەن لاهور جەنگییەوە پێی درابوو.

ئەوەش زانراوە کە تا ئێستا پیاوەکانی لاهور جەنگی لەنێو دەزگای زانیاریی یەکێتییەوە دزە بە زانیارییەکان دەکەن، هەندێک جاریش لەم رووەوە لەلایەن ئەژی ئەمینەوە هاوکاری دەکرێن، بۆیە تا ئێستاش لە بابەتی گیان لە دەستدانی کاروان عەلی شامار ساخ نەبووەتەوە کە چۆن بووە و چی کراوە.

لە ماوەکانی رابردوودا لاهور جەنگی دەستی بە کۆمەڵێک سەردان لە کەرکووک و هەولێر بۆلای لایەنە سیاسییەکان کرد، قسە لەسەر ئەوە کرا کە گوایە لیستێک بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات، بەم جۆرەش هەموو دەنگە ناڕازییەکانی یەکێتی کۆدەکاتەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی بازمیدیا، لەم رووەشەوە کارەکانی پێ راگیراوە، لاهور جەنگی ئێستا دەیەوێت بە کەمترین زیان لەم دۆخە دەربچێت، بەڵام بەم جۆرەش جەماوەرەکەی لەدەست دەدات، لەبەر ئەوەی جەماوەر پێویستی بە ئیماکنیاتە، لاهور جەنگی نە ئیمکانیات و نەهێزی لەدەست نەماوە، لە ئاستی کوشتن و تیرۆرکردنی کادرە دڵسۆزەکانی بێدەنگی هەڵبژاردووە.