ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
رەوەندی مەلا مەحمود لە کەرکووک قەبرستانی داگیر کردووە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە رەوەندی مەلا مەحمود باسی لەوە کرد ئیدی کەرکووک بابەتێکە بووە بە عێراقی، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی لە دەست پەیکەری پێشمەرگە ئەستەمە.
لەمبارەیەوە ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە کەرکووکییە بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛
لە خیانەت کارانی ١٦ ی ئۆکتۆبەرە
بۆیە رەوەند وەک جاش و خائین قسە دەکات، وە نامەرغوبترین کەسە هەم لەنێو حزبەکەمان، هەم سەرکردایەتییەکەی، هەم شارەکەمان
ئەوەشی خستە روو کە رەوەندی مەلا مەحمود گەورەترین دزی کەرکووکە و زۆر سوودمەندەو بەوە بەناوبانگە کە دزە و زەوییەکانی کەرکووکیان هەمووی فەرهوود کردووە، بروام پێبکەن لە گەڕەکی ئیمام قاسم لە کەرکووک قەبرستانیان داگیر کردووە کە بە قەبرستانی شێخ محی الدین ناسراوە لەشەقامی زێوێ بەرامبەر وێنەگری سبعه نيسان
(٧ نیسان )
هەروەها له مەدخەلی عەرەفه نايابترين زەوی داگيركردووە و خانوی لێ كردووە بۆ خۆیی و پاسەوانەکانی و دوو پارچەی تریشی بەتەنیشتەوە داگیرکردووە و بەدیواری بلۆک چواردەوری گرتووە
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتیشی؛
رەوەند دەربایسی هیچ نایەت، جگە لەوەی لە سلێمانی دوو خانوی هەیەو باخێکی گەورەشی هەیە
هەروەها خۆیی و تەواوی خێزانەکەی جنسیەی ئەڵمانیای هەیە، نە شەهید و نە ئەنفالی هەیە، تەنیا چەند ساڵێک پێشمەرگە بووە دواتر خۆی رادەستی بەعس کردووە و بووە سەربازی سەدام.