کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/8/2023، شاندی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئامادەبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزی سیاسی و راوێژكارانی یاسایی، بۆ تاوتوێكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نه‌وت و گاز لە بەغدا کۆدەبنەوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە 1/8/2023، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌ قۆناغی رابردوودا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وەزارەته‌كانی نه‌وتی فیدراڵ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوون، دانووستانەکان گه‌یشتوونەتە‌ قۆناغێك پێویست به‌ ئامادەبوونی كه‌سانی سیاسی و یاسایی دەكات.

سوودانی ئاماژەی بەوەشدا، دید و بۆچوونی جیاواز له‌وبارەیه‌وە هه‌ن، پێویستییان به‌ بڕیاری سیاسییه‌، بۆ ئه‌وەی رەشنووسی یاساكه‌ ئامادە بكرێت و له‌ زووترین كاتدا له‌به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی وەزیران بخه‌ینه‌ڕوو، پاشان هه‌نگاو بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسا گرنگه‌ بنێین، كه‌ كاروباری سامانه‌كانی په‌یوەست به‌ نه‌وت و گاز رێكدەخات.

شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 31ی تەمموزی 2023، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدای کردووە و ئەمڕۆش دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەو پرسە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button