شکۆی هەولێر و هەولێریەکان بە هێزێکی دۆڕاوی شکست خواردوو ناشکێت

سۆران خاکی:

لە قوباد تاڵەبانی و ماڵپەڕەکەی مەگرن هەولێر و هەولێریەکان بە جۆرێک سزایان داون بوونیان لەم شارە بۆتە مێژوو و تەنها وەک میوانێکی ڕەزا قوڕس و زۆرە ملێ ماون بۆیە هێنده تینوون بە شکستی هەولێر و خوێنی خەڵکەکەی !

ئەوان هەمیشە بەدوای پەنجەرەیەک دەگەڕێن بۆئەوەی لەوێووە هێرش بکەنە سەر هەولێرو هەولێریەکان ئەوەش لە پێناو ڕشتنی کۆنە قینی چەند ساڵەی خۆیان وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەو شکستەی کە لە پایتەخت تووشی هاتوون، بۆ ئەمەش هەمیشە کۆمەڵێک “کەری” به کرێگیراویان بەکارهێناوە لە ڕێگەی میدیاو پەیج و ماڵپەڕەکانیان هێرشیان پێ دەکەنە سەر هەولێر و سوکایەتی بە هەولێریەکان دەکەن.

شکۆی هەولێر و هەولێریەکان بە هێزێکی دۆڕاوی شکست خواردوو ناشکێت، بەڵکو ئەوە هەولێر و هەولێریەکانن شکۆ و کەرامەتی ئەوانیان بەجۆرێک شکاندووە تاماون جارێکی دیکە زاتی ئەوە نەکەن وەک خانە خوێ بە شەقامێکی هەولێریش دا گوزەر بکەن، مەگەر وەک میوانێکی ڕەزا قوڕسی بەزۆر نەبێت .

هەولێر هەرگیز جارێکی دیکە حوکمی پیکاب دزین و سەرانە سەندن و تاڵانکاری و کوشتن و بڕین قەبوڵناکات ئەوە بەلای ئەوانە بووە ڕابردوو .