باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سووتێنرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق و بەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەکەدا سەرکەوتن و ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سوتانی قورئانی پیرۆز لە سوید.
وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایگەیاند: هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان.
وەزارەتی دەرەوەی سوید باسی لەوەشکردووە: دەستدرێژییە بۆسەر رێککەوتنی ڤییەنای تایبەت بە نێردە دیپلۆماسییەکان.
لەوبارەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بە تووندترین شێوە سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو کارە پەلاماردانی نێردەی دیپلۆماسی و هەڕەشەکردنە بۆ سەر ئاسایشیان.
حکومەتی عێراق داوای لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن و رێکاری تووندی ئەمنی بگرنەبەر و وردەکارییەکانی رووداوەکە ئاشکرا بکەن، هەروەها ناسنامەی ئەو کەسانە دیاری بکەن کە ئەو کارەیان کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی یاسا بکرێنەوە.
پاش ئهوەى سهلوان مۆمیكا، هاوڕێی نزیکی رەیان کلدانی و بافڵ تاڵەبانی وەک پهنابهرێکی عێراقى له 28ى مانگى رابردوو كۆپیهك له قورئانى پیرۆزی لهبهردەم مزگهوتێكى ستۆكهۆڵمى پایتهختى سوید سووتاند، دوێنێ بانگهشهى ئهوەى كرد كه ئهمڕۆ لهبهردەم باڵیۆزخانهى عێراق له سوید كۆپیهكى ترى قورئان دەسووتێنێت، لایهنگرانى موقتهدا سهرد له بهغدا ههڵیانكوتایه سهر باڵیۆزخانهى سوید و سووتاندیان.