مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ خەڵکی کفری دەنێرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بۆ خەڵکی کفری دەنرێت

دەقی پەیامەکە؛

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت. دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان