پسپۆڕێکی دەروونی: پێویستە بوێرانە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی و جێندەر دەربکرێت

پسپۆڕێکی دەروونی: پێویستە بوێرانە یاسایەک بۆ قەدەغەی هاوڕەگەزخوازی و جێندەر دەربکرێت
د.یوسف عوسمان، پسپۆڕی دەروونی بە (بازمیدیا)ی ڕاگەیاند؛ لەرووی سایکۆلۆژییەوە کاتێک باس لە داب و نەریت و هەندێک پرەنسیپی ئەخلاقی دەکەین، هەر کۆمەڵگە و حکومەتێک وابەستەی کۆمەڵێک پرەنسیپ و بەهای ئەخلاقە، کۆمەڵگەی کوردیش کۆمەڵێک بەهای هەیە چ کۆمەڵایەتی، چ کەلتوری، چ مرۆڤایەتی و ئەخلاقی، ئەبێت کار بۆ پارێزگاریکردن لێیان بکرێت.
هاوکات گوتیشی؛ هەموو رێکخراوە جیهانییەکان چ لۆکاڵییەکان، چ نێودەوڵەتییەکان بەردەوام رەخنە لە حکومەت و وڵاتان دەگرن لە هەندێک شت کە پێیان وایە ئازادی ڕادەربڕینە، بەڵام دەبێت ئازادی رادەربڕین لەگەڵ تێکچوون و شێواندنی ئاکارەکانی کۆمەڵگە لەیەک جیا بکەینەوە، کاتێک مرۆڤێک بە ئازادی ڕای خۆی دەردەبڕێت، دەبێت بە زیانی کۆمەڵگە و بەها جوانەکانی کۆمەڵگە نەبێت، بۆیە ئازادی بیرو ڕا ئەوەنییە ئاکارە جوانەکان بشێوێنی، لە وڵاتانی ئەورووپاش لە دەوڵەتانی ئەسکەندەنافیا دەیان توێژینەوەی سایکۆلۆژی کۆمەڵایەتی سایکۆ سۆشیۆل کراوە، ئەو شتانەی کۆمەڵگەیان تێک دەدات سزایان لەسەر داناوە، ئەو شتەی سیستمی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن ناهێڵن گەشە بکات و دەی پوکێننەوە.
ئەو پسپۆڕە دەروونییە ئاماژەی بەوە کرد؛ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە هەموو فەلسەفەکانی جیهان کە پێی دەگوترێ سەرمایەداری ئیمپریالی بەرامبەر شتێک جیاوازیان هەیە لەگەڵ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و ئایین پەروەرەکان، ئەوەش بوونی ئیرادەیەکی بەهێزە کە نە بە تۆپ و تەیارە و کیمیایی ناشکێت، فۆکۆ یاما بیرمەندێکی ئەمریکی بە ڕەگەز یابانییە باس لە کۆتایی هاتنی مەنتیق و فەلسەفە دەکات، دەڵێ “ناتوانرێ شەڕی ماددی لەگەڵ مرۆڤێک بکەن کە ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە، بۆیە بە ناچاری شەڕی سایکۆلۆژی و ئەخلاقی لەگەڵ دەکەن”، جا بۆیە ئەم شەڕە ئیستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەگشتی دەکرێت، چ بەناوی هاوڕەگەزخوازی و بەناوی جێندەر و بەناوی گۆڕینەوەی ژن، بەناوی هاوسەرگیری لەگەڵ ئاژەڵ لە مرۆڤ، ئەمە تێکچونی سیما جوانەکانە.
د.یوسف عوسمان دەڵێ؛ وەک پسپۆڕیکی دەروونی پێموایە ئەرکێکی پێویست و بە پەلەیە کە حکومەت بوێرانە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی و بابەتی جێندەر دەربکات، ڕەنگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ ئەمە بکرێت، بەڵام نابێ لەوە بترسین، چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بە هەموو خێزانێکەوە هەیە، دەبێتە هۆکار بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان، ئەم بابەتی هاوڕەگەزخوازییە جۆرێک لە بەرەڵاکردنی کۆت و بەندی شەهوایەتی مرۆڤەکانە، بۆیە ئەرکی حکومەتە بەرگری لە پاراستنی سیستمی کۆمەڵایەتی ئەگەر زۆریشی لەسەر بکەوێت.
ئەوەشی خستە روو کە خۆشبەختی میللەتی کوردە کە سەرۆکی حکومەت لە خێزانێکی ئایین پەروەرە، لەلایەکی دیکەش کاک مەسرور مێژوویەک بۆ خۆی تۆمار دەکات بە رێگریکردن لەم بابەتە بەتایبەت بە دەرکردنی یاسا بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی، چونکە بە داخستنی دەرگاکە ڕێگا لە زۆر شتی خراپتر و گەورەتر دەگرێت.