سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا ، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان کرا .

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لە پێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم ، لەگەڵ حکومەتی فيدراڵ بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبوڵ ناکەین.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .