ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/٥/٢٠٢٣، ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “لە رێککەوتی ١٩/٥/٢٠٢٣، دوو هاووڵاتیی شاری هەولێر بە ناوەکانی (هیوا نعمان عوڵا) و (هەژار محسن أنور)، لە شەقامی ڕێگای مەخموور و لەناو شار، بڕی ١٥ ملیۆن دیناری عێراقی و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەدۆزنەوە، پاش دۆزینەوەی خاوەنی ئەو بڕە پارەیە، لە ڕوانگەی متمانەبوون بە ئاسایشی هەولێر، لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ئەو بڕە پارەیان ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە”.
“لە پای ئەم کارە بە نرخەیان، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە هەردوو هاووڵاتییەكە بەخشرا و بەو هیوایەی نموونەیان زۆر بێت.