ئەمشەو دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٨، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “گۆڕانکاریەکی ناوازە، پێشبینی دەکرێت لە دوای ١٩ی ئەم مانگەوە شێیەکی زۆر لە دەریای عەرەبەوە داخڵی نیمچە دوورگەی عەرەبی ببێت کاریگەری بە بارانبارین و ھەورە بروسکە ئەبێت لەسەر ھەریەکە لەناوچەکانی وڵاتی یەمەن و سعودیە، وە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش لەدواتر کاریگەریەکانی پێدەگات”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “جیاواز لە ساڵانی رابردوو لەم کاتەدا پلەی گەرمی ڕووی ئاوەکانی رۆژئاوای زەریای ھیندی بەرە گەرمبوونەوە چووە ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی دیاردەی لانینای زەریای ھێمن و وردە وردە چوونە نێو قۆناغێكی نوێ کە ئێل نینۆیە ئەم گەرمبوونەی رۆژئاوای زەریای ھیند ئەبێتە ھۆکاری زۆربوونەوەی باران لە رۆژھەڵاتی ئەفریقا، نیمچە دوورگەی عەرەبی ناوچەکانی خۆمان بەتایبەت لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی وەرزی باران لە پاییزی ئەمساڵ کاریگەریەکانی بەڕوونی دەردەکەوێت و لە دەستپێکی پاییز بارانێکی زۆر لەناوچەکانمان دەبارێت، ئەمە سەرەتای گۆرانکارییەکەیە کە ئێستا لە کۆتایی وەرزی باراندا دەردەکەوێت”.