بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پەرێزگای سلێمانی ڕایگەیاند تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە فێڵی لە هاووڵاتییان كردبوو.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بەفێڵ و بەناوی دامەزراندنو زەوی وەرگرتن و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارەی لە هاووڵاتییان سەندبوو.
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەر کەسێک گەیاندە ھێزەکانی پۆلیس، كە بە فێڵ و بە ناوی دامەزراندن و زەوی وەرگرتن و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامان، پارە لە هاووڵاتییان دەسەنێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایسپارد، كە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن.
دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیربكرێت. لە کاتی دەستگیرکردنیدا و لە ماڵی تۆمەتباردا دەستگیرابەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسەی باری شارستانیی و زانیاری كەسیدا.
ئێستا تۆمەتبار (م،ح،ح لەدایكبووی ١٩٦٩) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١٢ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
تۆمهتباری ناوبراو له دوای دهستگیركردنی چهند سكاڵایهكی لهسهر تۆماركراوه و داواش لە ھاووڵاتییان دەكەین، کە هەر كەسێك بەناوی دامەزراندن و زەوی وەرگرتن و زیادكردنی مووچەی كەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوە و پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.