ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە
لە دوو ڕووداوی شەڕە تەقە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێریش لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
ئێوارەی دوێنی، لە شارۆچكەی رزگاری (تۆپزاوە) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕە تەقە له نێوان دوو بنهماڵهدا دروست بوو، بهو هۆیهوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
هێزەكانمان، دەستبهجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکه و دوو لە تۆمەتباران دەستگیركران، دەست بەسەر چەك و تەقەمەنی تۆمهتبارانیشدا گیرا.
هەروەها شەوی رابردوو، لە گوندی(كەوڕەبەن)ی سەر بە شارۆچكەی ڕزگاری، لەسەر یاری تۆپی پێ، شەڕەتەقە لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست بوو،
که بووە هۆی پشێووی لە گوندەكە، هەر ئەمڕۆ هێزەكانمان توانیان هەردوو تۆمهتبار دەستگیر بكەن، لە ماڵەكانیشیاندا، دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
هاووڵاتییان دڵنیا دەکهینهوە، هیچ تاوانبارێک
لهدەستی هێزەکانمان دەربازی نابێت و یاسا
لهسهر ههمووان جێبهجێ دەکرێت.
بهڕێوەبهرایهتی ئاسایشی ههولێر
14/4/2023