زانیاری تایبەت لەسەر چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ لای هاکان فیدان لە ئەنقەرە

زانیاری تایبەت لەسەر چوونی قوباد بۆ لای “هاکان فیدان” لە ئەنقەرە

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی لەبەغدا لەگەڵ جێگری دەزگای میت هاکان فیدان کۆبووەوە،ئەم ئێوارەیەش خۆی گەیاندە ئەنقەرە و بڕیارە ئەم شەو چاوی بکەوێت بە “هاکان فیدان” سەرۆکی دەزگای میت.

زانیاری وردتر:

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری “هاکان فیدان” لە بەغدا کۆبووەوە.

جێگرەکەی هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە بەغداد بووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عیراق.

هەر ئەمڕۆ دوای نیوەرۆ قوباد تاڵەبانی بەپەلە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خۆی گەیاندە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی بەرپرس لە دۆخی کوردستان و سلێمانی لە دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا بەردەوام لەگەڵ بافڵی برای لەسەر خەت بووە و زانیارییەکانی پێگەیاندووە تاوەکو ئەویش موافەقەی سەر داواکارییەکانی تورکیا بکات.

پێدەچێت ئەمجارە سەردانە بەپەلەکەی قوباد بەس نەبێت بۆ ئەوەی فشارەکانی ئەنقەرە بۆ سەر سلێمانی کەم ببێتەوە بەڵکو مەرجی قورسیان بۆ داناون تاوەکو هەم ئاڵوگۆرە بارزگانییەکان هەم ئاسمانی تورکیاش بەرووی سلێمانیدا بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە ئەفسەرێکی باڵای ناو دەزگای زانیاری بەدەستم گەیشتووە مەرجی سەرەکی تورکیا ئەو خاڵانەی لای خوارەوەیە.

📌 داخستنی گشت بارەگاکانی پەکەکە لە سنووری زۆنی سەوز.

📌 ڕاوەدوونان و گرتنی هەموو کادیرانی پەکەکە و باڵەکانی سەر بە پەکەکە لە سنوورەکە و هاوڵاتییانی ڕەگەز تورك تەسلیمی تورکیا بکرێنەوە.

📌 راگرتنی گشت هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ رۆژئاوای کوردستان.

📌 راگرتنی هاوکارییەکانی دژەتیرۆری یەکێتی بۆ دژەتیرۆری پەیەدە.

📌 سەرکوتکردنی هەر خۆپیشاندانێک لەلایەن پەکەکە و باڵەکانی لە سنوورەکە ئەنجام بدرێت.

📌 هاوکاریکردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لە دەستنیشان کردنی شوێنی پەکەکە لە قەندیل و لە سنووری ڕاپەرین و گەرمیان و هەموو ئەو ناوچانەی کە پەکەکە و باڵەکانی کێی مەوجودن.

لەگەڵ چەند خاڵی تریش کە پەیوەندی بە بابەتی ئەمنیی و بازرگانیی و شتی ترەوە هەیە.

هەر لە بەغدا قوباد کۆمەڵێ بەڵگەی دروستکراوی پێبووەو هەوڵی داوە بۆ جێگری دەزگای میتی بسەلمێنێت، کە هەموو ئەم شتانە لەژێر سەری “لاهوری شێخ جەنگی” دایە.

بەپێی سەرچاوەکان ، جێگری میت کۆمەڵێ زانیاری لابووە و هەمووی خستۆتە بەردەم قوباد و وتویەتی،”ئەمەنە بەڵگەن و هیچ پەیوەندی بە لاهورەوە نیە و ئێوە خۆتان هەمووتان کردووە.

ئێستا قوباد بۆ پێلاو ماچکردنی تورکەکان خۆی گەیاندۆتە لای هاکان فیدان،تا نۆکەرایەتی خۆیان دووبارە بکەنەوە.

با ئەو هەڵخەڵەتاوانەی دوای”کوردوستان یان نەمان” ەکەی بافڵ کەوتبوون و شان بەشانی ئەم خائینانە نارەزایەتیان دەرەبڕی”کە من لەگەڵ هەموو نارەزایەتیەکم دژ بە تورکیا”، تێبگەن کە نابێت بە هیچ جۆرێک بچنە ڕێزی ئەم خائینانە و دەبێت هەمیشە لە نارەزایەتیەکاندا سەربەخۆ بن و بروا بەمانە نەکەن.

ئەمانە نۆکەری میتن و لەم چەند مانگەدا ئەونەیان زەربە لە پەیەدە داوە تورکیا لێی نەداوون، بە کەوتنە خوارەوەی دوو کۆپتەرو شەهید بوونی نۆ کەس وڕاکێشانی مەزڵوم عبدی بۆ سلێمانی و هەوڵی تیرۆرکردنی.

هەر ئەمڕۆیش وەک لەو وێنەیەدا دیارە “وەهاب هەڵەبجەیی” بەرەو دووبەی دەڕوات.

ئارام حاجی علی(ئارام ئەحمەد)