هەڵمەت حاجی بۆ یەکێتی : ئێستا فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ کوردایەتی داخراوە یان بۆ تەسفیەکردنی مەزڵوم بەدەستی ئێوە؟

هەڵمەت حاجی بۆ یەکێتی : ئێستا فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ کوردایەتی داخراوە یان بۆ تەسفیەکردنی مەزڵوم بەدەستی ئێوە؟

هەڵمەت حاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی : زوو گوتمان یەکێتی باکی بە ھاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی و چەندی تر نەبوو ، کە چەندین ساڵ گیانفیدای یەکێتی بوون، چۆن باکی بە مەزڵوم عەبدیەک دەبێ کە چەندین ساڵە پەکەکە لە پێناو قاچاخچیەتی بە ماددەی ھۆشبەر و قاچاخچیەتی بە چەک و ڕفراندن و کردەوەی تیرۆری و سپیکردنەوەی پارە بە یەکی گەیاندوون و ناساندوون.

دەڵێت ، یەکێتی کە بەھۆی سیاسەتی ھەڵەوە کەوتۆتە ژێر سزا و سلێمانیشی لەگەڵ خۆیدا تووشی باجی گەورە کردووە، ئەوەتا فڕۆکەخانەکەی دادەخرێ، دژە تیرۆرەکەی دەستی کەشف دەبێ لە زانیاریدان، لەولاشەوە ھاتوون ھاوکاریکردن لە فرۆشتنی مەزڵوم عەبدیان کردۆتە کوردایەتی بە خەڵکی بەستەزمان دەفرۆشنەوە ، ئەوە کوردایەتیتان بوو سەری مەزڵوم لە قوربنێن؟

هەروها نووسیویەتی، ھەموو ھاش و ھوشتان بەرامبەر حکومەت بۆ ئەوەبوو تا فۆکەس لەسەر ئەمە لابدەن و بیکەن بە قەزیەیەکو فۆکەسی لەسەر لاببەن ، بەڵام خوایکرد لە ئەمریکاوە دژە تیرۆری یەکێتی پێکرا و دەستە پیسەکەیان کەشفبوو کە ویستوویانە چەتەیەکیتر ئەنجام بدەن، ئەوە پێگەی بەناوبانگی ئەمریکی ئەلۆمۆنیتۆر، زانیاریەکی نەبیستراوی ئاشکراکرد کە دەستی یەکێتی لە تیرۆری مەزڵوم عەبدی ئاشکرا دەکات ، ماڵپەرەکە دەڵێت “لەنێو دژە تیرۆری یەکێتی لە سلێمانی زانیاری دراوە بە تورکیا تاکو مەزڵوم عەبدی تەسفیە بکرێت بە مەبەستی تیرۆرکردن” ئەوەبوو ئامانجەکە جێبجێکرا بەڵام ئەنجامی نەبوو لە دوایشدا ماڵپەرەکەی ژێر بەڕەی لە یەکێتی ھێنا سەڕ بەرە.

هەروها دەشڵێت، گوتم خودایە خێرە یەکێتی چەند ڕۆژە سەر زمان و ژێر زمانی کردۆتە کوردایەتی، ئەھا کەسێک کۆمیدی نەبێت و خۆی بەزۆر بکات بە کۆمیدی جگە لە خۆی کەس سەیری ناکات، یەکێتیش بە ھەمام شێوە کەس باوەری بەو کوردایەتیەی یەکێتی نەبوو کە چەند ڕۆژە خستبوویە سەر زمانی، بە کورتیەکەی لێی نەدەھات، تومەز بۆ ئەوەبوو یەکێک بفرۆشێ و تا چاوی خەڵک بخاتە سەر کوردایەتی و خەڵکیتر تۆمەتبار بکات، بەڵام ئەوجارەش ریسوابوون، ھەموو ئامانجیان لەو ھاش و ھوشە بۆ ئەوەبوو کەس بیری بۆ نەچن کە شتی وا ئەنجام دەدەن، ئەوە ھەڵوێستە کوردپەروریەکەتان بوو؟ ئێستا فرۆکخانەی سلێمانی بۆ کوردایەتی داخراوە یان بۆ تەسفیەکردنی مەزڵوم بەدەستی ئێوە؟ بەفرتان ھێنابووە سەر ئەژنۆ و ئێستاش دەرچوو مەزڵومتان فرۆشتووە ناویشتان لێناوە کوردایەتی، تەنھا بۆ ئەوەی مەتار بکرێتەوە ، تورکیا عوفوێکیان بکات، ئەمە دەرخەری ئەو سیاسەتە چەوت و بەکارھێنانی دژەتیرۆری یەکێتییە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بۆ تەسفیەکردن کە جاری یەکەمینیان نییە.

ئەوەش هاتووە، جگە لەوەی لەناوخۆشدا بە کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداون، لەپاڵ ئەوەشدا چوونەوە نێو ماڵپەرە ئەمریکیەکان لە کردەوەی تیرۆردا، دژە تیرۆری یەکێتی کە ئێستا بووە بە بەڵا بۆ سلێمانی و یەکێتی، دیارنیە کەی سەری ھەموویان ئەخاتە قوڕەوە.